25/3/2017 12:04 PM

دوو كچی كورد ده‌بنه‌ یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عیراق

یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ له‌ رۆژانی 16تا19ی ئه‌م مانگه‌ توانیان به‌شداری پاڵه‌وانێتی سه‌رجه‌م یانه‌كانی عیراق بكه‌ن بۆ پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدان. له‌ ئه‌نجامیشدا دوو كچه‌ كورد توانیان پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی عیراق به‌ده‌ستبهێنن.

هه‌ریه‌ك له‌ وه‌رزشه‌وانان چاوان به‌هادین و رۆژگار ئه‌نوه‌ر كه‌ پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌باره‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌و سه‌ركه‌وتنیان بۆ سایتی خاك رایانگه‌یاند: پێشتر مه‌شق و راهێنانی زۆرمان كردبوو، هه‌روه‌ها د.ئه‌حمه‌د به‌هادین كه‌ مامۆستای كۆلێژی وه‌رزشه‌ له‌ زانكۆی سلێمانی زۆر هاوكارمان بوو و به‌رده‌وام مه‌شقی پێده‌كردین. هه‌روه‌ها چه‌ندین یانه‌ی عیراقی و كوردستانی به‌شداریان كرد له‌ پاڵه‌وانێتی عیراق به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ توانیمان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنین.

له‌باره‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌وه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد: یانه‌كه‌مان چه‌ندینجار به‌شداری پاڵه‌وانێتی عیراقیان كردووه‌، ئه‌مه‌ شانزه‌هه‌مین جاریشه‌ كاس ده‌به‌ینه‌وه‌. هه‌روه‌ها خۆشمان تائێستا چه‌ند میدایایه‌ك و رێزلێنانی عیراقیمان وه‌رگرتووه‌.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved