25/3/2017 10:27 PM

دە تایبەتمەندی خوێندکاری سەرکەوتوو


1- خۆت ڕێک بخە، پلانێک دابنێ بۆ ئەوەی کە دەتەوێت چی بکەیت و چ کاتێک بیکەیت وە دڵنیا بەرەوە لەوەی لە پێش ئەوانی دیکەوەیت هەردەم.
2- چەند شتێک لە یەک کاتدا مەکە، توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستوە کە ئەنجامدانی چەند شتێک لە هەمان کاتدا ئەستەمە و دەبێتە هۆی ئەوەی هیچ کامیان بە باشە بەدەست نەخەیت.
3- بابەتەکەت دابەش بکە،کۆششکردن کارێکی زۆر بێزار کەر دەبێت ئەگەر هەوڵبدەیت هەمووی بەیەکجار و بەیەکەوە تاواو بکەیت، ئەگەر بتەوێت زوولێی بێزار نەبیت پێویستە ئەو کارەی لەبەردەستتدایە دابەشی بکەیت بۆ چەند بەشێک کە دەتوانی مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت ، لە کۆتای هەموو بەشێکدا کەمێک پشوو وەربگرە ئەمەش توانای وەرگرتنی مێشکت باشتر دەکات.
4- بخەوە، هەرگیز لە نرخی  ٨ کاژێری خەوتن کەم مەکەرەوە هەموو شەوێک،خەوتن لە شەودا توانی سەرنجدان زیاد دەکات و یارمەتی مێشک دەدات بۆ هێشتنەوەی بابەتەکان لە یادەوەریدا.
5- خشتەی کار دابنێ، بزانە ئایا تۆ دوای هاتنەوە لە خوێندنگە باشتر ئەتوانیت کۆششبکەیت یاخود دوای نانی ئێوارە،ئایا تۆ لە ٩٠ خولەک و پشوو وەرگرتن  توانای وەرگرتنت باشترە یاخود هەر ٣٠ خولەکێک و پشوو وەرگرتنێکی کورت، ئەو خشتەیە دروست بکە کە ڵەگەڵ تۆدا دەگونجێت.
٦- تێبینی بنوسە، نوسینی تێبینی تەنها یارمەتیت نادات لەوەی کە بە ئاگابیت لەناو وانەدا بەڵکو هەروەها یارمەتیت دەدات کە بزانیت لە کام بابەت دا کۆشش زیاتر بکەیت کاتێک خۆت بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادە دەکەیت، خوێندنەوەی تێبینیەکان کارت ئاسان تر دەکات وەک لە خوێندنەوەی تەواوی پەرتووکەکە.
7- کۆشش بکە، ڕەنگە ئەم خاڵە زۆر روون بێت ، بەڵام ئایا دەزانیت ڕێگەی ڕاست و هەڵە هەیە بۆ کۆششکردن؟ چەند جارێک بە بابەتەکەدا بچۆرەوە چەند جارێک لەسەر یەک، بەشێوازی جیاواز و بەشی بچووک بۆ نمونە ( خۆت تاقی بکەرەوە لە بابەتەکەدا،پرسیار دروست بکە و بزانە چەندێک دەتوانی وەڵامی بدەیتەوە ) تێیمەپەڕێنە بێ تێگەیشتن.
8- شووێنی کۆششکردنەکەت ڕێک بخە، لەشوێنێک دابنیشە کە زۆرترین ئاگای و مێشکت لای بابەتەکەت بێت، دور بکەوەرەوە لە تەلەڤیزیۆن و هەرشتێکی تر کە دەزانیت مێشکت سەرقاڵ دەکات،لە شوێنێک بخوێنە کە پێت خۆشە کاتەکەتی تێدا بەسەر بەریت جا ئەگەر لەسەر مێزێکی بچوکە لە ژووری نوستنەکەت یان هەر شوێنێکی دیکە.
9- دۆزینەوەی گروپێکی کۆششکردن،  دانیشتن لەگەڵ کۆمەڵە کەسانێکدا کە هەمان بابەت دەخوێنن کە تۆش  دەیخوێنیت ڕێگەیەکەی زۆر باشە و یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ خۆ ئامادە کردن بۆ تاقیکردنەوە،ئیوە دەتوانن پرسیار لە یەکتر بکەن،دووبارە بابەتەکە شیبکەنەوە هەریەکە و بەڕێگەی خۆی،دڵنیابەرەوە لەوەی کە هەمووتان لە هەمان لاپەڕەدان، فێرکردنی کەسێکی تر باشترین ڕێگەی فێربوونە.
١٠- پرسیار بکە, تۆ لە خوێندنگەیت بۆ فێربوون بۆیە مەترسە لە پرسیار کردن ، داوای یارمەتی بکە لە مامۆستاکەت یان لە هاوڕێ و هاوپۆلەکانت، ڕێگەی مسۆگەر بۆ سەرکەوتن بریتیە لە تێگەیشتنی ئەو بابەتانەی کە دەیخوێنیت بۆیە دڵنیابەرەوە لەوەی لە بابەتەکە تێگەیشتویت بە شێوەیەکی ڕاست.

و/ لاس لوقمان
س/ opportunity international




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved