26/3/2017 03:09 PM

مۆنۆدرامای من و مار لەهەولێر نمایشدەكرێت

بڕیارە سبەینێ‌ 27/3/2017، رۆژی جیهانی شانۆ مۆنۆدرامای من و مار پێشكەش  بكرێت كە پێشكەش بە ڕۆحی شانۆكاری ناسراوی شاری هەولێر تەها ئاغا جان كە لەماوەی رابردوو بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
ئەم شانۆگەرییە، لە دەرهێنانی هۆگر ئەحمەدەو لە نووسینی كارخان كاروان و بیرۆكەی دارا حەمە ئەمین، بەرهەمەكە پێشكەش بە  ڕۆحی هونەرمەند  (تەها ئاغا جان) كراوە.
هۆگر  لەسەر ناوەڕۆكی  بەرهەمەكەی  دەڵێت  ئەم  مۆنۆدرامایە باس لە مرۆڤێك دەكات كە ژیان و ڕۆژگار چۆن یاری لەگەڵ دەكەن بەجۆرێك تەموو مژی و نالەبارانەی ژیان پشتی دەچەمێنێتەوە و توشی سەرگەردانی و نەبوونی و تاوانی دەكاتەوە، وەك چۆن لە هەر مڕۆڤێكدا دوو ناخ هەیە دوو من هەیە، لەگەڵیان دەكەوێتە دوان سەرئەنجام دەكەوێتە ژێر كاریگەری ناخێكیان كە بەناخی شەڕەگێز ناوبراوە و خۆی دەكوژێت.
مۆنۆدرامای من و مار بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر لە نواندی (هێمن  حەمە رەشید)  لە رۆژی ٢٧_٣ لە هۆڵی بەرێوەبەرایەتی شانۆی  هەولێر  كاتژمێر ١١:٣٠ پێش نیوەڕۆ پێشكەش دەكرێت.
خاك- بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved