27/3/2017 09:54 AM

زیانه‌كانی گه‌رمكردنه‌وه‌ی خواردن

هه‌ندێكجار كه‌ خواردن ده‌مێنێته‌وه‌ دواتر گه‌رمده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام پزیشكان پێیانوایه‌ پێویسته‌ به‌ئاگابین له‌ زیانه‌كانی گه‌رمكردنه‌وه‌ی خواردن به‌وپێیه‌ی بۆ ته‌ندروستی زیانبه‌خشه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م رێنماییانه‌ ده‌ده‌ن:

1- ئه‌و خواردنانه‌ی كه‌ره‌وزیان تێدایه‌ له‌ كاتی گه‌رمكردنه‌وه‌دا ژه‌هراوی ده‌بن.

2- هه‌رگیز گۆشتی مریشك گه‌رم مه‌كه‌ره‌وه‌، چونكه‌ گه‌رمكردنه‌وه‌ی مریشك به‌ سه‌ختی هه‌زم ده‌كرێت، باشتره‌ گۆشتی مریشك به‌ ساردی بكه‌یت به‌ له‌فه‌ یان تێكه‌ڵی زه‌ڵاته‌ی بكه‌.

3- خواردنی سپێناخ پێكهاتووه‌ له‌ مادده‌ی ئاسن، به‌ڵام له‌كاتێكدا دووباره‌ گه‌رمده‌كرێته‌وه‌ ژه‌هراوی ده‌بێت و ئه‌گه‌ری توشبوونی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه‌.

4- هه‌رگیز هێلكه‌ گه‌رم مه‌كه‌ره‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی جگه‌له‌وه‌ی ژه‌هراوی ده‌بێت زیانیش به‌ ته‌ندروستی گه‌ده‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

5- له‌كاتێكدا تور یان شێلم بۆ ناو خواردن به‌كارده‌هێنیت، هه‌رگیز گه‌رمی مه‌كه‌ره‌وه‌ چونكه‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ ژه‌هراوی ده‌كات.

6- هه‌میشه‌ برنج و په‌تاته‌ی كوڵاو له‌ناو سه‌لاجه‌دا هه‌ڵبگره‌، چونكه‌ گه‌ر له‌سه‌ر پله‌ی گه‌رمی ژووردا هه‌ڵبگیرێت مرۆڤ جه‌سته‌ی ژه‌هراوی ده‌بێت.

خاك – س/ ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved