ڕۆژی شەممە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٧ ناوەندی ڕۆشنبیری ئەندێشە، دواین ڕۆمانی ڕۆماننووس پاولۆ کۆیلۆ-ی بەزمانی کوردی بڵاو کردەوە. ڕۆمانەکە دواین ڕۆمانی نوسەرەو لەلایەن وەرگێڕ سیروان مەحمود ، کاری وەرگێڕانی بۆ ئەنجامدراوە. لەبارەی ناوەڕۆکی ڕۆمانەکەوە سیروان مەحمود، بۆ سایتی خاك وتی " ڕۆمانی سیخوڕ چیرۆکی بەقوربانیبوونی ژنە، چیرۆکی نەبڕاوەی ئەو قوربانییانەیە کە دوو سەدە بەر لە ئێستا لە ئەوروپا و ئەمڕۆش لێرە و چەندین شوێنی وەک ئێرە دەدرێن. سیخوڕ چیرۆکی ماتا هارییە، کە وەک خۆی ئەڵێ، لە سەردەمێکی هەڵەدا لەدایک بووە و هیچ شتێکیش ئەوە ڕاست ناکاتەوە. ڕاستە ماتا هاری قوربانیی جەنگە، بەڵام لە هەمان کاتا و ڕاستییەکەی ئەوەیە، کە قوربانیی ژنبوون و ئازادییەکەی خۆیەتی". وتیشی " سیخوڕ، کە دوایین ڕۆمانی کۆیلۆیە، وەک هەموو ڕۆمانەکانی تری کۆیلۆیە، بە ڕەزامەندیی خۆی وەرم گێڕاوە ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشەش کۆپیڕایتی هەموو کێبەکانی کۆیلۆی کڕیوەتەوە". ئاماژەی بەوەکرد " ئەمە چواردەیەمین کاری وەرگێڕانمەوە و سەرەڕای هەموو بارودۆخەکان، ڕۆمانی سیخوڕ پێشوازییەکی باشی لێ کرا". پاولۆ کۆیلۆ، ڕۆماننوسێکی بەناوبانگی بەڕازیلیەو کتێبەکانی پڕخوێنەرترین کتێبەکانی جیهان و نوسەر بە ڕۆمانی کیمیاگەر، لە ساڵی ١٩٨٨دا ناوبانگێکی گەورەی پەیداکرد کە بۆسەر هەشتا زمانی جیهانی وەرگێڕدراوە. خاك- ژیمان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure