له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خواردنی ماست كۆمه‌ڵێك سودی ته‌ندروستی هه‌یه ، ڕێگری ده‌كات له توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن،بۆ ته‌ندروستی ده‌م به‌سوده و ڕێگری له كلۆربوونی ددانه‌كان ده‌كات،چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه‌ش ده‌كات كه دووچاری پوك ده‌بێته‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندیشه به كالیسیۆم و پڕۆتین ئه‌م دوو توخمه بۆ ته‌ندروستی ده‌م زۆر گرنگن، ئه‌و به‌كتریایه‌ی كه‌له ماستدا هه‌یه ڕێگری له گه‌شه‌ی به‌كتریای زیانبه‌خش ده‌كات به‌مه‌ش له توانایدایه ڕێگری له ناخۆشبوونی بۆنی ده‌م بگرێت. ڤیتامین D و كالیسۆم تێدایه ڕێگری له‌بێهێزبوونی ئێسك ده‌كات، كاریگه‌ری هه‌یه له‌چاره‌سه‌ركردنی هه‌وكردنی گورچیله‌و جگه‌ر، ده‌شتواندرێت له دابه‌زانی كێشی له‌شدا سودی لێوه‌ربگیرێت. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێ كه ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه خواردنی ماست ده‌بێته هۆی دابه‌زانی په‌ستانی خوێن،كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌له‌قی و چاره‌سه‌ری خه‌مۆكیش ده‌كات، ژه‌مێكی سوكیشه بۆ به‌یانیان به‌كتریای ” probiotics” تێدایه بۆ ڕیخۆڵه زۆر به‌سوده،ئه‌مه‌ش پاش ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه هات كه لێكۆڵه‌ره‌وان له‌سه‌ر مشك ئه‌نجامیاندا گه‌شتنه ئه‌و ڕاستیه‌ی ماست له توانایدایه په‌ستانی خوێن دابه‌زێنێت ، ده‌شبێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌له‌قی و چاره‌سه‌ری خه‌مۆكیش ده‌كات.
خاك- ئاژانسە كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure