توێژینه‌وه‌یه‌كی فینله‌ندی ده‌ری ده‌خات ئه‌وانه‌ی زوو ده‌چنه ناو جێگه‌وه‌و زوو ده‌خه‌ون زیاترچێژ له‌جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست وه‌رده‌گرن له‌و كه‌سانه‌ی كه دره‌نگ ده‌چنه ناو جێگه‌ی خه‌وه‌وه. توێژینه‌وه‌كه تیشكی خستۆته سه‌ر زوو پیربوون وه‌ك حاڵه‌تێكی مه‌ترسیدار په‌یوه‌ست به‌م ره‌فتاره‌وه كه ئێستا زۆرێك له كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن ، ئه‌ویش دره‌نگ خه‌وتنه. باشترین كاته‌كانی خه‌و بۆ منداڵ له كاتژمێر ٨ ی شه‌وه‌وه‌یه بۆ ٧ ی به‌یانی ، بۆ كه‌سانی پێگه‌یشتوو ١٠ ی شه‌و بۆ ٤ به‌یانیه، ئه‌مه پێشتر به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه سه‌لمێندراوه. ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانیا توێژینه‌وه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا وه‌ك نمونه ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌رگرتووه كه شه‌وانه تا دره‌نگ ده‌مێننه‌وه و ناخه‌ون ، به‌پێی ده‌رئه‌نجامه‌كان ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه زیاتر و زۆرتر له رۆژوو شه‌ودا ژه‌مه خۆراكیه‌كانیان گرنگی پێ بده‌ن و به تایه‌بت ده‌بێت گرنگی ته‌واو به‌نانی به‌یانی بده‌ن و له ژه‌مه خۆراكیه‌كانی دیكه‌ی رۆژیشدا ده‌بێت رێژه‌یه‌كی باش له‌و خۆراكانه بخۆن كه گلوكۆزیان تیادایه . هاوكات گۆڤاری ئه‌وبیستی تایبه‌ت به توێژینه‌وه جه‌سته‌ییه‌كان هه‌مان توێژینه‌وه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ئه‌و كه‌سانه‌ی دره‌نگ ده‌خه‌ون یان كه‌م ده‌خه‌ون زووتر توشی دیارده‌كانی پیری ده‌بن به‌تایه‌ت نه‌خۆشیه درێژ خایه‌نه‌كان و له ناویشیاندا نه‌خۆشی شه‌كره له جۆری ٢ ه‌م . توێژینه‌وه‌كه ئه‌و گرنگیه‌شی خستۆته روو كه زۆر خه‌وتن و باش خه‌وتن ده‌بێته هۆی به‌هێز بوونی هێزی به‌رگری و مرۆڤ له رۆژدا زیاتر ده‌توانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر ئاسته‌نگیه‌كانی خۆیدا ، به‌تایه‌بت له كاتی كار كردن‌دا و له‌و بریارانه‌ی كه رۆژانه رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه.
خاك- ئاژانسە كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure