له شاری سلێمانی رێكخراوێك هه‌یه به‌ناوی "رێكخراوی ئازادی مرۆڤ" كه خزمه‌ت به بواری مرۆڤایه‌تی ده‌كات به‌تایبه‌تی له بواری ئایینداو تێیدا ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ئایینی خۆیان بگۆڕن رێنمایی و زانیاری له‌سه‌ر ئایینه‌كانیان پێده‌درێت و له‌ڕێگه‌ی چه‌ند پارێزه‌رو توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هاوكاریان ده‌كرێت ئایینه‌كه‌یانیان بگۆڕن به‌ڵام به‌پێی چه‌ند مه‌رج و رێنماییه‌ك كه هه‌م له‌گه‌ڵ یاسا‌و هه‌م له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وی ناوخۆی رێكخراوه‌كه بگونجێت. بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ند پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن كارده‌كه‌ن و به چ رێگه‌یه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی روویان تێده‌كه‌ن ئایینه‌كانیان ده‌گۆڕن، سایتی خاك چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ بڕیار عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی رێكخراوی ئازادی مرۆڤ كرد‌و ورده‌كارییه‌كانی بۆ خستینه‌ڕوو. له چوارچێوه‌ی یاسا كارده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به مێژووی دروستبوونی رێكخراوه‌كه، بڕیار عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی رێكخراوی ئازادی مرۆڤ رایگه‌یاند: ساڵی 2014 چه‌ند هاوڕێیه‌ك به شێوه‌ی گروپ ده‌ستمانكرد به كاركردن له‌و بواره‌دا، دواتر له ساڵی 2015 كردمان به رێكخراو به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی یاسا كاربكه‌ین. ئامانجیان پێشخستنی كۆمه‌ڵگایه له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئامانج له دروستبوونی رێكخراوه‌كه چیه؟ وتی: ئامانجمان پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی جوان و پێشكه‌وتوو و هاوچه‌رخه به ئایینه‌كان، هه‌روه‌ها بۆ پێكه‌وه ژیان و زیاتر له‌یه‌كتر گه‌یشتن و نه‌بوونی توندوتیژی له‌نێوان ئایینه‌كاندا. له هه‌رێمی كوردستان بۆشاییه‌ك له‌بواری ئاییندا هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی ئه‌و رێكخراوه‌یان له‌باره‌ی ئایین داناوه‌و باس و خواستی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن؟ بڕیار عه‌بدولڕه‌حمان رایگه‌یاند: له هه‌موو بواره‌كانی ژیانماندا له هه‌رێمی كوردستان رێكخراوی تایبه‌تمه‌ند هه‌یه، به‌ڵام هه‌ستمان كرد له‌بواری ئاییندا بۆشاییه‌ك هه‌یه چ له‌ڕووی یاسایی یان له‌ڕووی رێكخراوه‌ییه‌وه، هه‌ربۆیه ئه‌و بواره‌مان هه‌ڵبژارد كاری تێدا بكه‌ین. به‌پێی ته‌مه‌ن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داواكاران ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به به‌راوردی ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ی روو له‌و رێكخراوه ده‌كه‌ن و چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه وتی: به دوو شێوه‌ن، ئه‌وانیش: * بۆ خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵ، ئێمه به‌پێی یاسا‌و به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی رێكخراوه‌كه‌مان توێژه‌ره‌كانمان گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و داواكه‌ی لێوه‌رده‌گرن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كه‌ین و رێنمایی و زانیاری پێده‌ده‌ین تا ته‌مه‌نی له 18 تێپه‌ڕده‌كات، چونكه ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌پێی یاسا ناتوانین له‌و ته‌مه‌نه‌دا داواكه‌ی قبوڵبكه‌ین و هه‌روه‌ها دادوه‌ریش رازی نابێت و گوێی لێناگیرێت، به‌ڵكو پرسیاری ئه‌وه‌ی لێده‌كات دایك و باوكی له چ ئایینێكن ده‌بێت ئه‌وان بڕیاری لێبده‌ن. * له‌سه‌روو 18 ساڵیشه‌وه به‌پێی یاسا له‌ڕێگه‌ی توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و پارێزه‌ره‌كانمانه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین و كاره‌كانیان بۆ ده‌كرێت. ئایینی پێشتر‌و ئایینه نوێیه‌كه‌یان بۆ روونده‌كرێته‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن و داوای گۆڕینی ئایینه‌كه‌یان ده‌كه‌ن؟ بڕیار عه‌بدولڕه‌حمان وتی: توێژه‌ره‌كانمان سه‌ره‌تا باسی ئایینه‌كه‌ی پێشتریان بۆ ده‌كه‌ن، واتا ئه‌و ئایینه‌ی كه ده‌یه‌وێت بیگۆڕێت و پێی رازی نیه. پرسیاری ئه‌وه‌شی لێده‌كرێت هۆكاری چیه بۆ ئه‌وه‌ی ئایینه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت! بۆچی ئه‌و ئایینه نوێیه‌ی هه‌ڵبژاردووه كه داوای ده‌كات! تاوه‌كو بتوانین به‌پێی په‌یڕه‌وانی ئه‌و ئایینه‌ی داوای ده‌كات گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكه‌ین و زانیاری ته‌واوی پێبده‌ین. وتیشی: ئایینه‌كان لای ئێمه كێشه‌ی نیه، بۆ نموونه موسوڵمانه كه ده‌بێته مه‌سیحی یان به‌پێچه‌وانه‌وه، مه‌سیحیه‌و ده‌بێته یه‌هودی یان به‌پێچه‌وانه‌وه. هه‌روه‌ها بۆ هه‌موو ئایینه‌كانی تریش به‌هه‌مانشێوه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ئه‌و كه‌سانه ئه‌گه‌ر كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئایینه‌كه‌یان یان له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌بێت، سه‌ردانی توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانمان ده‌كه‌ن، دواتر ئێمه‌ش په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ین به بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه، به ره‌زامه‌ندی خۆیان سه‌ردانی ماڵه‌كان ده‌كه‌ین و دووباره گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و كوڕه‌یان یان ئه‌و كچه‌یان ده‌یه‌وێت ئایینی خۆی بگۆڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گاته ئاستی توندوتیژی، چونكه هه‌ندێكجار به‌شێك له خێزانه‌كان ئه‌وه قبوڵ ناكه‌ن و هه‌م ئێمه‌ش و هه‌م ئه‌و كه‌سه‌شی داوای گۆڕینی ئایینه‌كه‌ی كردووه له‌وانه‌یه روبه‌ڕووی توندوتیژی ببینه‌وه. بۆ نموونه خێزان هه‌بووه پێیان وتووین ئه‌گه‌ر كوڕه‌كه‌مان ئایینی خۆی بگۆڕێت ئێوه‌ش ده‌كوژین. بۆیه ئێمه زۆر به وریایی و یاساییه‌وه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به هێمنی ده‌ده‌ین. پارێزگاری له‌هه‌موو تاكه‌كان ده‌كه‌ن سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه روونیشیكرده‌وه: ئه‌م رێكخراوه‌ی ئێمه‌و كاره‌كانمان پارێزگاری له‌هه‌موو ئه‌و تاكانه ده‌كات كه روومان تێده‌كه‌ن، به‌ڵام به مه‌رجێك به مه‌به‌ستی توڕه كردنی به‌رامبه‌ر نه‌بێت، چونكه له‌و حاڵه‌ته‌مان هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك توڕه بكات داوای كردووه ئایینه‌كه‌ی بگۆڕێت. كه‌سانی رێكخراوه‌كه له هه‌موو جۆره ئایینه‌كانی تێدایه له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و رێكخراوه كارده‌كه‌ن له چ ئایینێكن؟ سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه وتی: كارمه‌ندان و توێژه‌ران و پارێزه‌رانی رێكخراوه‌كه‌مان له هه‌موو جۆره ئایینه‌كانی تێدایه‌و وابه‌سته نه‌بووین به‌وه‌ی چ ئایینێك بن، بوون به ئه‌ندامیش له رێكخراوه‌كه‌مان وه‌كو هه‌ر رێكخراوێكی تر به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆیه، دوای خوێندنه‌وه‌ی مه‌رج و پێڕه‌وه‌كه‌مان و به‌شداریكردنی له چه‌ند سیمینارێكدا به ره‌زامه‌ندی خۆی وه‌ریده‌گرین. وتیشی: ئێمه مه‌به‌ستمان نیه خه‌ڵك ئاین بگۆڕن یان ئێمه ئایینیان پێ بگۆڕین، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئایینه‌كه‌یان بگۆڕن هاوكاریان ده‌كه‌ین و رێنمایی و زانیاری ته‌واویان له‌سه‌ر ئایینه‌كان پێده‌ده‌ین. پێكه‌وه‌ژیانی ئایینه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان زۆرباشه له‌باره‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، بڕیار عه‌بدولڕه‌حمان وتی: خۆشحاڵین كه ئاستی پێكه‌وه ژیان و رێككه‌وتنی ئایینه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا زۆرباشه‌و هیچ كێشه‌یه‌كیان نیه‌و له‌زۆربه‌ی شوێنه‌كان پێكه‌وه ده‌بینرێن و به‌شداری چالاكی و پێشخستنی بواره‌كانی ژیان ده‌ده‌ن. ئۆفیسی سه‌ره‌كی و لقیشیان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا چۆن ئه‌رك و چالاكییه‌كانیان بۆ خه‌ڵك ده‌گوازنه‌وه؟ وتی: له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سیمیناره‌كانمانه‌وه خه‌ڵك ئاگاداری كار‌و چالاكییه‌كانمانن و هه‌ر له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ژماره‌ی تایبه‌ته‌وه خه‌ڵك داوا ده‌كه‌ن سه‌ردانمان بكه‌ن و داوای گۆڕینی ئایینه‌كه‌یان ده‌كه‌ن. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئۆفیسی سه‌ره‌كیشمان له‌ناو شاری سلێمانییه‌و هه‌ر كه‌سێكیش بیه‌وێت ده‌توانێت سه‌ردانمان بكات. هه‌روه‌ها له كه‌ركوكیش لقمان هه‌یه. له ناوچه دابڕاوه‌كانیش كارده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به ناوچه دابڕاوه‌كانیش روونیكرده‌وه: له‌و ناوچه دابڕاوانه‌ی داعش داگیری كردن، ئێمه سیمینارمان ئه‌نجامداو كه‌سانی زۆر هه‌ن له‌و ناوچانه كه تیرۆرستانی داعش به‌زۆر ئایینیان پێ گۆڕیون. ئێمه هاوكاریمان كردوون. توشی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بنه‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی تائێستا توشی كێشه بوونه‌ته‌وه؟ رایگه‌یاند: له‌ڕووی یاساییه‌وه زۆر به‌كه‌می ئه‌گه‌ر توشی كێشه ببینه‌وه، چونكه هه‌موو كاروباره‌كانمان پارێزه‌ره‌كان به‌پێی یاسا ده‌یكه‌ن و له یاسا لاناده‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه توشی كێشه ده‌بینه‌وه، چونكه به‌شێك له‌و خێزانانه‌ی منداڵه‌كانیان داوای گۆڕینی ئایینه‌كه‌یان ده‌كه‌ن رازی نین و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان هه‌ر گو‌ێشمان لێناگرن تاوه‌كو بابه‌ته‌كه‌ی بۆ روونبكه‌ینه‌وه. هه‌ندێكجار ده‌گاته راده‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردنیش. كه‌سانێكی زۆر داوای گۆڕینی ئایینیان ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ساڵانه ئایینی خۆیان ده‌گۆڕن وتی: هیچ ژماره‌یه‌كی دیاریكراو نیه، چونكه بۆ نموونه كه‌سانێك هه‌ن له رێگه‌ی مامۆستایانی ئایینیه‌وه له ئاینه‌كانی تره‌وه دێنه سه‌ر ئایینی ئیسلام له مزگه‌وته‌كانه‌وه ده‌یكه‌ن، یان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی تر. به‌ڵام كه‌سانێكی زۆر هه‌ن كه داوای گۆڕینی ئایینیان ده‌كه‌ن. هاوكاری داراییان نیه له‌باره‌ی هاوكاری داراییشه‌وه بۆ رێكخراوه‌كه‌یان وتی: هیچ هاوكارییه‌كی دارایی و سپۆنسه‌رمان نیه، بۆیه به‌داخه‌وه توێژه‌رو پارێزه‌رمان كه‌مه‌و كاره‌كانیان به‌سه‌ردا كه‌ڵكه بووه. له رابردوودا پرۆژه‌یان پێشكه‌شی په‌رله‌مانیش كردووه له كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له رابردوودا پرۆژه‌مان ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه كه گۆڕینی ئایین به خواستی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌یاسا بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه په‌رله‌مان كاره‌كانی راگیراوه‌و هیوادارین له داهاتوودا كاری له‌سه‌ربكرێت و به‌یاسا بكرێت. جێی باسه، له‌هه‌مانكاتدا به‌رنامه‌ی گۆڤاری ته‌له‌فزیۆنی خاك دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه سازكردووه، كه ده‌توانن شه‌وی 28-3-2017 كاتژمێر 7:00 بینه‌ری بن. خاك – لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure