له یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2018ی روسیا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی روبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی پۆلیڤیا بووه‌وه‌و یارییه‌كه‌ی دۆڕاند. لیۆنێل میسی به‌هۆی سزدانیه‌وه نه‌یتوانی به‌شداری ئه‌و یارییه بكات، به‌وهۆیه‌شه‌وه ئه‌رجه‌نتین یه‌كه‌م یاری به‌بێ ئه‌ستێره‌كه‌ی دۆڕاند. یارییه‌كه به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام به سوودی پۆلیڤیا كۆتایی هات، كه یاریزنانان خوان كارلۆس و مارسیوڵ مۆرینهۆ تۆماریان كرد. به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش پۆلیڤیا خاڵه‌كانی به‌رزبووه‌وه بۆ 10 خاڵ وله پله‌ی نۆیه‌مدایه‌و ئه‌رجه‌نتین به 22 خاڵ له پله‌ی چواره‌مدایه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure