پزیشكان چه‌ند رێنماییه‌ك ده‌خه‌نه‌ڕوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گرنگی به به‌كارهێنانی عه‌ده‌سه‌ی چاو ده‌ده‌ن و له چه‌ند خاڵێكدا زیانه‌كانی ئاشكرا ده‌كه‌ن به‌وهۆیه‌ی گه‌ر پارێزی نه‌كرێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی بینایی مرۆڤ زیاد ده‌كات. 1- له كاتێكدا ده‌ستكاری چاوت ده‌كه‌یت به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستت شۆردبێت، ئه‌وا میكرۆبی زیانبه‌خش ده‌چێته چاوته‌وه، بۆیه ده‌بێت جوان ده‌ستت بشۆیت له‌وكاتانه‌ی عه‌ده‌سه ده‌خه‌یته چاوته‌وه‌و هه‌روه‌ها له‌وكاتانه‌ی كه عه‌ده‌سه له چاوتدا ده‌رده‌هێنیت. 2- تێبینی پزیشكان وه‌ربگره له‌سه‌ر چۆنێتی پاككردنه‌وه‌ی عه‌ده‌سه‌ی چاو، به‌وهۆیه‌ی كه به درێژایی رۆژ روبه‌ڕووی به‌كتریاو مادده‌ی كیمیایی ده‌بیته‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ری توشبوون به چه‌ندین نه‌خۆشی چاو زیاد ده‌كات. 3- هه‌رگیز عه‌ده‌سه‌ی چاو مه‌خه‌ره ناو ده‌م پێش به‌كارهێنان، چونكه ناو ده‌م زۆرترین میكرۆبی تێدایه. 4- به‌پێی به‌رنامه گرنگی به به‌كارهێنانی عه‌ده‌سه‌ی چاو بده بۆ ئه‌وه‌ی كاتی دروست دابین بكه‌یت بۆ ئه‌و رۆژانه‌ی به‌كارینه‌هێنیت، چونكه چاویش پێویستی به ئارامبوونه‌وه هه‌یه. 5- هه‌رگیز به عه‌ده‌سه‌ی چاوه‌وه مه‌خه‌وه، چونكه جگه‌له‌وه‌ی زیانی بۆ ته‌ندروستی چاو هه‌یه، روبه‌ڕووی ئاوسانی چاویش ده‌بیته‌وه. 6- له كاتێكدا ماكیاج به‌ر عه‌ده‌سه‌ی چاو ده‌كه‌وێت، ئه‌وا ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ پاكیبكه‌یته‌وه. 7- له كاتێكدا چاوه‌كانت هه‌راسان ده‌بن و سوورده‌بنه‌وه، هه‌رگیز عه‌ده‌سه‌ی چاو به‌كارمه‌هێنه. 8- هه‌رگیز به عه‌ده‌سه‌ی چاوه‌وه خۆت مه‌شۆ، هه‌روه‌ها له‌ناو مه‌له‌وانگه‌شدا مه‌له‌ی پێوه مه‌كه. 9- له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی عه‌ده‌سه‌ی چاو هه‌رگیز چاوه‌كانت مه‌خورێنه. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure