زه‌رده‌خه‌نه‌كه‌ی مۆنالیزا به ئاڵۆزییه‌كه‌ی به ناوبانگ بووه و به درێژایی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك جێگه‌ی مشت‌ومڕ بووه، به‌ڵام ئایا ڕاڤه‌كردنی شێوه‌ی ڕوخساری‌و به‌تایبه‌ت ده‌می هێنده سه‌خته؟ تیمێكی توێژینه‌وه له‌زانكۆی فرایبۆرگ له‌ئه‌ڵمانیا ئاشكرایانكرد، (100%)ی خه‌ڵك له‌شێوه‌ی ڕوخساری مۆنالیزادا زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك ده‌بینن، یۆرگن كۆرنمییر سه‌رۆكی ئه‌و تیمه چه‌ند كارێكی هونه‌ری هه‌ره به‌ناوبانگی به‌كار هێناوه بۆ توێژینه‌وه له‌و فاكته‌رانه‌ی كار ده‌كاته سه‌ر چۆنییه‌تی حوكمدانی كه‌سه‌كان به سه‌ر ئاماژه‌كانی بینین، وه‌ك ئه‌و هێما و گوزارشتانه‌ی له ڕووخساردا ده‌رده‌كه‌ون. له‌وانه‌ش تابلۆی به‌ناو بانگی ( زه‌رده‌خه‌نه‌ی مۆنالیزا)یه كه شاكارێكی نیگاركێشی ئیتالیی لیۆناردۆ دافینشی یه و له ناو خه‌ڵكدا به زه‌رده‌خه‌نه‌كه‌ی مۆنالیزا ناسراوه، ئه‌م تابلۆیه لای زۆربه‌ی خه‌ڵك وا دیاره ئه‌و خانمه زه‌رده‌خه‌نه‌ی كردووه، به‌ڵام كاتێك زۆر لێی وورد ده‌بینه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه نه‌ختێك خه‌مباره. ئه‌و توێژه‌ره‌وانه به به‌كارهێنانی وێنه‌یه‌كی ڕه‌ش و سپی ئه‌و تابلۆیه هه‌ندێك یارییان به‌گۆشه‌كانی ده‌می مۆنالیزاوه كردووه به‌جووڵاندنی ده‌می بۆ سه‌ره‌وه و بۆ خواره‌وه، به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی 8 گۆردراو له وێنه‌كه‌دا كه چوارییان په‌راوێزییه و تێیدا مۆنالیزا به‌شێوه‌یه‌كی پله پله دڵخۆشه و 4 ی دیكه‌شیان وا ده‌رده‌كه‌وێت خه‌مباره. ئه‌و وێنانه كه 9 دانه بوون (30) جار پیشانی 12 به‌شدار بوو درا و ده‌بوو به‌شدار بووه‌كان وه‌سفی 9 وێنه‌كه بكه‌ن كه دڵخۆشه یان خه‌مباره، له‌گه‌ڵ هه‌موو پیشاندانێكیش وێنه‌كه هه‌موار ده‌كرایه‌وه. كۆرنمییر وتی» به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ وه‌سف له‌ڕووی هونه‌ری و مێژوی هونه‌ره‌وه، وامان ده‌زانی كه تابلۆ بنه‌ڕه‌تییه‌كه زۆر ئالۆزتره، به‌ڵام سه‌ر سوڕمانه گه‌وره‌كه له‌وه‌دایه كه تێڕوانینی گشتی بۆ مۆنالیزا ئه‌وه‌یه كه (97%) ی حاڵه‌ته‌كان به دڵخۆش وه‌سفی ده‌كه‌ن». له‌قۆناغی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا، ئه‌وه بوو كه تابلۆ بنه‌ڕه‌تییه‌كه به 8 وێنه‌ی خه‌مبار پیشاندراو و چه‌ند جیاوازییه‌كی وورد كرا له لار بوونه‌وه‌ی لێویدا، له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌شدا وه‌سفی تابلۆ بنه‌ڕه‌تییه‌كه هه‌ر دڵخۆش بوو به‌ڵام ڕای به‌شدار بووان له دوای نمایشی وێنه‌كانی دیكه گۆردرا». كۆرنمییر ڕونیكرده‌وه و وتی» ئێستا وا له مۆنالیزا ده‌ڕوانرێت كه تۆزیك خه‌مبار بووه به به‌راوورد له‌گه‌ڵ تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م». ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه پێوانه‌یه‌كی جێگیر نییه بۆ دڵخۆشی‌و خه‌مباری له مێشكماندا، چونكه مێشك ڕووپێوییه‌كی خێرا ده‌كات له‌چوارچێوه‌ی بواری بینین‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه له مه‌ودای گشتی بینین‌دا سه‌رنج بدات و ڕابێت له‌گه‌ڵ مه‌زه‌نده‌كان، ئه‌ویش به پشت به‌ستن به ئه‌زمونه هه‌سته‌وه‌ره‌كانی پێشتر كه له یادگه‌دا هه‌ڵگیراوه. له‌و چوارچێوه‌شدا توێژه‌ره‌وه‌كان ڕوونیان كرده‌وه كه ئه‌و پرۆسه‌یه به‌سووده بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌حاڵه‌ته‌كانی پشێویی ده‌روونیی، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كێشه‌یه‌كی ده‌روونییان هه‌بێت ئه‌و شتانه ده‌بینن كه كه‌سانی دیكه نایبینن، ئه‌وه‌ش به هۆی نه‌گونجانی چاره‌سه‌ركردنه‌كانی مێشكه بۆئه‌و شتانه‌ی ده‌چنه ناو یادگه له‌گه‌ڵ یادگه‌ی هه‌سته‌وه‌ر. هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كه ئه‌نجامێكی تریشی به‌ده‌ست هێنا به‌وه‌ی كه كه‌سه‌كان په‌له‌یان بوو له‌ده‌ستنیشانكردنی حاڵه‌تی دڵخۆشی مۆنالیزا. توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه، تابلۆی(La Bella Principessa) كه دافنشی به‌ر له 15 سه‌ده و پێش ته‌واو بوونی مۆنالیزا كێشای پشت به‌فێڵێكی زیره‌ك ده‌به‌ستێت بۆ ڕاكێشانی بینه‌ر، به شێوه‌یه‌ك ده‌توانرێت به چه‌ندین حاڵه‌ت ببینرێت. ئه‌و توێژه‌ره‌وانه ئه‌وه‌شیان دووپاتكرده‌وه كه پله پله‌كردنی ڕه‌نگه‌كانی تابلۆی مۆنالیزا و سه‌یر كردنی له دووره‌وه، وای ده‌رده‌خات ئه‌و خانمه زه‌رده‌خه‌نه‌ی كردووه‌و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ شێوازی دافنشی كه پشتی به گۆشه‌ی بینین ده‌به‌ست بۆ ده‌ستنیشانكردنی به‌های تابلۆیه‌ك. سه‌رچاوه: RT
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure