30/3/2017 10:16 AM

سلێمانی.. شێوه‌كارانی رانیه‌و قه‌ڵادزێ و حاجیاواو چوارقوڕنه‌ پێشانگا ده‌كه‌نه‌وه‌

ناوه‌ندی 7 ره‌نگه‌ به‌ هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی پێشانگایه‌كی فراوان بۆ شێوه‌كارانی رانیه‌و قه‌ڵادزێ حاجیاواو چوارقوڕنه‌ له‌ رۆژی 5-4-2017 سه‌عات 10:00ی به‌یانی له‌ گه‌له‌ری ئازاد شه‌وقی ده‌كاته‌وه‌.

له‌م پێشانگایه‌دا شێوه‌كاران به‌ دوایه‌مین كاره‌كانی خۆیان به‌شداری ده‌كه‌ن له‌ نیگاركێشان و په‌یكه‌رو سیرامیك و گرافیك و ماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

خاك – به‌ختیار سه‌عید







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved