30/3/2017 11:16 AM

ئیڤێنتی دەرهێنەرێک لە زیندانەوە پێشکەش دەکرێت

ماڵپەڕی کلتوری دیدی من بە هاوبەشی ڕێکخراوی کەشکۆڵ و سینەما سالم ئیڤێنتێکی کلتوری بە ناونیشانی دەرهێنەرێك لە زیندانەوە بۆ دەرهێنەر و سینەماکاری گەورەی کورد (یەڵماز گونەی) ساز دەکات .

لەبارەی ئیڤێنتەکەوە ساڤا ئاکۆ، بەرپرسی بەشی وەرگێرانی ماڵپەڕی دیدی من بۆ ساتی خاك وتی " لە یادی هەشتا ساڵەی لە دایك بونی دەرهێنەر و ڕۆمانووس و ئەکتەری گەورەی کورد یەڵماز گونەی،  پێمانخۆش بوو ئیڤێنتێکی جیاواز بە ناونیشانی ( دەرهێنەرێک لە زیندانەوە) ئەنجامبدەین ، ئیڤێنتەکە لە ڕۆژی ١ی نیسانەوە دەست پێدەکات و ماوەی یەك هەفتە بەردەوام دەبێت .

وتیشی " لە ڕۆژی ٢٨ی ئەم مانگەوە پەڕاوی گونەی-مان بڵاو کردۆتەوە کە لە ژیاننامە، چاوپێکەوتنەکانی ،  باگراوند و ڕڤیوی کارەکانی گونەی پێک دێت کە لەسەرچاوەی بیانی و تورکی باوەڕ پێكراوەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی ".

لەبارەی کارەکانی ئیڤێنتەکەوە ئاراس عەبدوڵا، سەرنوسەری ماڵپەڕی دیدی من بۆ سایتی خاك، وتی "  ئەم ئیڤێنتە بە هاوبەشی لە لایەن ماڵپەری کلتووریی دیدی من، ڕێکخراوی کلتووریی کەشکۆڵ و سینەما سالمەوە ڕێک دەخرێت ئیڤێنتەکە لە پانێڵێک، نماییشکردنی شەش فیلم و کردنەوەی پەڕاوێک پێک دێت .
فیلمەکان بە ژێر نووسی کوردی ڕۆژانە کاتژمێر ٥ی ئێوارە لە هۆڵی سینەما سالم نمایش دەکرێن و بریتین لە (فیلمی سەید خان، فیلمی هیوا، فیلمی ژان، فیلمی مێگەل، فیلمی ڕێگە و فیلمی دیوار).

لە ڕۆژی دووەمدا پانێڵێک دەربارەی فیلم و سینەمای گونەی پێشکەش دەکرێت لەم بابەتانە پێك دێت :
کاریگەریی سینەمای نیوڕیالیزمی ئیتاڵی لەسەر فیلمەکانی یەڵماز گونەی، لەلایەن پشتیوان کەمال، کوردبوون لە فیلمەکانی یەڵماز گونەیدا، لە لایەن کارزان کاردۆزی و ڕێگە: ڕێگەیەک بەرەو مەنفا، لە لایەن ئێدی هۆبشمید، پێشکەش دەکرێن.

ئاماژەی بەوەکرد " کەسایەتی سێهەم کەسایەتیەکی زۆر گرنگە لە ژیانی یەڵماز گونەی کە کەسێکی سویسریە خۆشی لەهەمان کاتدا دەرهێنەرو بەرهەمهێنەری فیلمە ئەویش (ئێدی  ئۆبشمید)ە کە کەسایەتیەکی گرنگە لە ژیانی گونیدا ، ئیدی ئەو کەسایەتیەیە کە یەڵماز گونەی، لە تورکیاوە لە زیندانەکانی تورکیا ڕزگار دەکات و ئەیباتە سویسرا و دەیگەیەنێت بە فێستیڤاڵی کان دواتر خڵاتی چڵە خورمای ئاڵتون دەباتەوە ، ئیتی بە تایبەتی بۆ ئیڤێنتی کلتوری دەرهێنەرێک لە زیندانەوە ئامادە دەبێت . ئەو زیاتر لەسەر ئەو چوار ساڵەی کۆتای تەمەنی کە لەگەڵ یەڵماز گونەی، بەسەری بردووەگفتوگۆ دەکات لە پانێڵەکەدا.

لەبارەی ئامانجی کارەکەوە ئاراس عەبدوڵا وتی " وەك ماڵپەڕی دیدی من ئامانجمانە کە چالاکی کلتوری جیاواز لەهەر چالاکیکی دیکە کە لەناو فەزای کلتوری هەرێمی کوردستاندا پێشکەش دەکرێت ئەنجامبدەین، بەتایبەتیش کە بەشێکی زۆری ستافەکەمان لەناو شاری سلێمانیە ئامانجمانە چالاکی جیاواز دروست بکەین هەوڵمانداوە قوڵ بونەوە لە کارەکانماندا هەبێت".

خاك- ژیمان





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved