2/4/2017 09:36 AM

پاریس سانجێرمان یەكەم نازناوی ئەم وەرزی بردەوە

لە یاری كۆتایی جامی فەرەنساو لە یاریگای ئۆڵەمپیك لیۆن هەردوو یانەی پاریسانجێرمان و یانەی مۆناكۆ بە یەك گەیشتن  و یارییەكە بە سودی یانەی پایتەخت هات.


سەرەتا پاریسیەكان بە گۆڵێكی دراكسلەر دەست پێشخەرییان كرد دواتر لە خولەكی  14 تۆماس لیما ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە .


پێش تەواو بونی گێمی یەكەم دیماریای ئەرجەنتینی دووەمە گۆڵی بۆ ئونای ئیمری تۆمار كرد.


لە گێمی دووەمدا پاریسیەكان باشتر بوون و توانیان دوو گۆڵی تر لە رێكەی كاڤانیەوە تۆمار بكەن و یارییەكە بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سودی خۆیان  كۆتایی پێبهێن و نازناوی یەكەم لەم وەرزەدا بەدەست بهێنن.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved