رۆژی 1-4-2017 هاوكات رۆژی جیهانی درۆكردن، ناوه‌ندی 7 ره‌نگه له گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه سوره‌كه پێشانگایه‌كی كاریكاتێری كرده‌وه كه 15 هونه‌رمه‌ند له شاره‌كانی سلێمانی، كه‌ركوك، هه‌ولێر، دهۆك، سنه به‌شداریان تێدا كرد‌و بڕیاریشه دواتر ببرێته شاری هه‌ولێر. له‌و پێشانگایه‌دا هه‌ریه‌ك له خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و خاتوو شاناز و ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌ندان ئاماده‌بوون و چه‌ند تابلۆیه‌كی كاریكاتێریی به شێوازی ته‌نزئامێژ نمایش كرابوون كه كێشه‌و دیارده له‌به‌رچاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی تێدا خرابوه‌ڕوو. كاریكاتێره به‌شداربووه‌كان بریتیبوون له: (رێناس عارف، محه‌مه‌د فه‌تاح، عه‌لی مه‌نده‌لاوی، خالید ستار، په‌روه‌ر، سه‌رچڵ شه‌وقی، هه‌ندرێن خۆشناو، به‌هزاد تارا، سه‌لیم دۆسكی، شوكاك، سه‌ردار عه‌بدوڵڵا، گرفتار كاكه‌یی، نامۆ رۆسته‌م زاده، سه‌ردار كێسته‌یی، به‌كر عه‌بدولڕه‌حمان). جێی باسه، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پێشانگایه هه‌ریه‌ك له (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی، سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان، ته‌له‌فزیۆنی خاك) سپۆنسه‌ری پێشانگاكه‌یان له‌ئه‌ستۆگرتبوو. خاك – فۆتۆ/ له فه‌یسبوكی هونه‌رمه‌ندانه‌وه وه‌رگیراوه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure