شانۆیی بیره‌وه‌رییه‌كان كه به‌رهه‌می تیپی شانۆی شار بوو و له رۆژانی رابردوودا نمایشكرا، له نووسین و ده‌رهێنانی كامه‌ران ره‌ئوفه، یه‌كێك بوو له‌و به‌رهه‌مانه‌ی له فێستیڤاڵی سلێمانی بۆ ده‌قی شانۆیی به‌شداری پێكرا. له‌باره‌ی ئه‌و شانۆییه‌وه مامۆستا ئالان هادی كه وه‌كو شانۆكار رۆڵی گێڕابوو، به سایتی خاك-ی راگه‌یاند: شانۆ پرۆسه‌یه‌كی گرنگ و هه‌ستیاره به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا كه شانۆكاران ده‌توانن له رێگای شانۆكانیانه‌وه چه‌ندین پرسی گرنگ ئاشنا بكه‌ن به خه‌ڵك، به‌خۆشحاڵیشه‌وه له ئێستادا هه‌وڵی جددی هه‌یه‌و كه‌سانی بواره‌كه گرنگی زۆری پێده‌ده‌ن و هه‌وڵی پێشخستنی بواری شانۆ ده‌ده‌ن. وتیشی: رۆڵبینینم له‌م شانۆییه‌دا یه‌كێكبوو له‌و كارانه‌ی زۆر پێوه‌ی ماندوبووم و زۆر خۆشمده‌وێت، به‌وپێیه‌ی هه‌وڵمدا تازه‌گه‌ریی پێوه دیاربێت، هه‌روه‌ها دوای ته‌واوبوونی هه‌ر كارێكیشم هه‌وڵده‌ده‌م به‌ره‌و تازه‌گه‌ری و قۆناغی باشتر بۆ كاره‌كانی داهاتووم. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌و شانۆییه بینه‌رێكی زۆری هه‌بوو و جێی ره‌زامه‌ندی خه‌ڵك و شانۆكاران بوو. به‌هیوای له كاره‌كانی داهاتووشدا به‌هه‌مانشێوه جێی ره‌زامه‌ندی شانۆكاران و بینه‌ران بین. خاك - كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure