2/4/2017 03:22 PM

برایم ئەحمەد وستراتیژییەتی دەق

بڕیارە ڕۆژی دووشەمە 3\4\2017 سە عات 11 ی سەرلە بە یانی  لە هۆڵی ئەمنە سورەكە مە راسیمی واژۆكردنی كتێبی  (برایم ئەحمەد وستراتیژییەتی دەق)  بە رێوە بچێت، كە لە نووسینی پڕۆفیسۆر دكتۆر زاهیر لە تیف كەریم_ە.

  ناونیشانی ئەم كتێبە، كەبریتیە لەچەند لێكۆڵینەوەیەك، هەوڵێكی سادەیە بۆ ناساندنی زیاتری شاعیر ودەرخستنی بەشێك لەتوانا شیعری وفیكری ومەعریفی وڕۆشنبیری وسیاسییەكانی.لەهەمان كاتیشدا وەڵامێكە بۆ ئەو پرسیارانەی كەدەڵێت جێگە وپێگەی شاعیر لەنێو زەمەنی ئەدەبی هاوچەرخی كوردیا لەكوێدایە وڕێژەی بەشدارییەكەی چەندە وهەروەها ڕۆڵی لەكارنامە سیاسی وسۆسیۆڵۆژی وفیكرییەكاندا چەند بووە!خوێندنەوە جدی وقوڵەكان ئەوە دەسەلمێنن كەئەم نووسەر وشاعیرە كەسێكی بیرمەند وڕۆشنبیر وئایندەناس بووە. كەسێتییەكەشی،بەشێوەیەكی گشتی، خۆی لەدوو ڕاستی سەرەكیدا دەبینێتەوە:
یەكەمیان/ ڕاستی قەوارەی خاك ونیشتمان.ئەم ڕاستییە موتیڤێكی ووزەبەخشە بۆ دامەزراندن ولەدایكبوونی دەقە ئەدەبی وشیعرییەكانی.بەشێكیش لەدەقەكانی ڕەنگدانەوەی زەمەنی ئایندەیە وەك پڕۆسەیەكی پێشبینیكردن.ئایندەشی پەیوەست كردووە بەمەرجی یەكگرتن ویەكڕیزی ماڵی كورد.ئەم مەسەلانە خولیاو مەراقی سەرەكی شاعیر بوون كەبەلایەوە بریتیە لەچەقی بانگەواز ومانیفێستۆ گوتارییەكەی.
دوهەمیان / ڕاستی هیوا وئاوات وبەدەستهێنانی ماف وداواكاری وئازادی وسەربەخۆیی بۆ كورد وكوردستان تەنانەت بۆ ئەو گەلانەی كەلەڕووی زوڵم وستەمەوە هاوشێوەی كوردن.
ئەم دوو ڕاستییە سەرەكییە،وەك ئەركێكی ئەدەبی وئەخلاقی ونیشتمانی،هاندەرێكم بوون بۆ نووسینی ئەم بەرهەمە ئەدەبی وڕەخنەییە دوور لەپیاهەڵدان بەوپێیە بلە پێویستی بەپیاهەڵدانی كەس نیە.بەمەش ئەركەكەی ئێمە لێرەدا،جگە لەوەفایەك بۆ ماندووبونی شاعیر، بەشێكە لەئەركی ڕۆشنبیری وڕەخنەیی وئەدەبی.ئەم كتێبەش،بەنێوی "برایم ئەحمەد وستراتیژییەتی دەق"، لەبنەڕەتدا كۆكراوەی دوو كتێبە كەپێشتر وبەسەرپەرشتی ڕێكخراوی برایم ئەحمەد فاوەندەیشن بڵاوبونەتەوە بەناونیشانی"برایم ئەحمەد وشیعرییەت" و "برایم ئەحمەد وگوتار"،چاپخانەی كارو.هیوادارین ناوەڕۆكەكەی لەئاستی بەرپرسیارێتیدا بێت.
خاك
                  
                                                                                                                     





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved