3/4/2017 09:31 AM

لوتكەی ئینگلیزی و ئیتاڵی بە یەكسان بوون كۆتایی هات

لە یارییەكانی هەفتەی 29ی خولی ئینگلیزیدا هەردوو یانەی مانسیتی و ئەرسیناڵ لە نێو یاریگای ئیمارات رووبەرووی یەك بونەوە .


لەویارییەدا كە ئەرسیناڵ لە نێو یاریگای خۆیدا بوو بە دوو گۆڵ لەگەڵ كورانی گواردیۆلا یەكسان  بوون ,گۆڵەكانی مان سیتی هەریەكە لە ئەگوێرۆ و سانی تۆمارییان كرد  وە دوو گۆڵی ئەرسیناڵ واڵكۆت و موستافی تۆمارییان كرد.


پاش یارییەكە ئەرسیناڵ بە 51 خاڵ لە پلەی شەشەمدایەو مانسیتی بە 58 خاڵ لە پلەی چوارەمدایە.


لە خولی ئیتاڵی و لە یاری لوتكەی هەفتە هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و ناپولی بە گۆڵێك یارییەكەیان تەواو كرد بەوەش ناپۆلی خزمەتی رۆمای كرد  بەوەی نزیكتر بویەوە لە یۆڤانتۆس كە ئێستا جیاوازی نێوان هەردوویانەی یۆڤانتۆسی  پێشەنگ و رۆمای پلەی دووەم تەنها 5 خاڵە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved