له چوارچێوه‌ی ئه‌و كار‌و چالاكییه‌ی به‌بۆنه‌ی یادی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی بله‌وه له‌لایه‌ن رێكخراوی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د فاوه‌نده‌یشنه‌وه سازده‌كرێت، ئه‌مڕۆ 3-4-2017 له كۆفی نێتی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه سووره‌كه به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له نووسه‌رو مامۆستایانی زانكۆ‌و رۆشنبیران و میدیاكاران، مه‌راسیمی ناساندن و دابه‌شكردنی كتێبی (برایم ئه‌حمه‌دو ستراتیژییه‌تی ده‌ق) به‌ڕێوه‌چوو كه له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر د.زاهیر له‌تیف كه‌ریمه‌وه نووسراوه. له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌یه‌وه، پرۆفیسۆر د.زاهیر له‌تیف به سایتی خاك-ی راگه‌یاند: نزیكه‌ی شه‌ش مانگه كارده‌كه‌م بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م كتێبه‌م، كتێبه‌كه‌ش پێكهاتووه له 8 لێكۆڵینه‌وه، هه‌ریه‌ك له لێكۆڵینه‌وه‌كانیش پشتیان به رێبازه ره‌خنه‌ییه نوێیه‌كان به‌ستووه به‌نموونه‌ی بنیاتگه‌ری و دوای بنیاتگه‌ریش. وتیشی: له‌م لێكۆڵینه‌وانه‌دا مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیم ته‌نها هه‌ر نووسه‌ری گه‌وره‌ی كورد ئیبراهیم ئه‌حمه‌د نییه، به‌ڵكو جه‌ختكردنه له‌سه‌ر مه‌عریفیه‌تی زه‌مه‌نیش له‌ڕووی سیاسی و فه‌لسه‌فی و سۆسیۆلۆژی و سایكۆلۆجیای زه‌مه‌ن، هه‌ربۆیه مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وه‌كو داهێنه‌رێك بۆ زه‌مه‌نی خۆی توانیویه‌تی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و زه‌مه‌نه‌مان بۆ بكات، به ئاڕاسته‌یه‌ك كه بتوانێت كه‌یسه‌كانمان یان دۆخه‌كانمان له بارودۆخێكی قه‌تیسماوییه‌وه بۆ بگوازێته‌وه بۆ بارودۆخێكی دینامیكی جوڵه‌یی و له‌و رێگه‌یه‌وه هۆشیاری بداته تاكی كورد. هه‌ربۆیه جێی خۆیه‌تی گرنگی و بایه‌خی زۆر به نووسین و رێبازه‌كه‌ی بدرێت. راشیگه‌یاند: ئه‌م كتێبه دوو لایه‌ن به‌رجه‌سته ده‌كات، یه‌كه‌میان داهێنانه‌كانی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وه‌كو ئه‌وه‌ی كه توانیویه‌تی له‌ڕێگه‌ی ئه‌ده‌به‌كه‌یه‌وه باس له سیاسه‌ت و فیكر‌و مه‌عریفه‌تی كۆمه‌ڵگای كوردی بكات. دووه‌میشیان هه‌ڵسه‌نگاندنێكه بۆ زه‌مه‌نی ده‌قه‌كانی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: جگه له‌م كتێبه، پێشتر دوو كتێبی تریشم هه‌بووه هه‌ر سه‌باره‌ت به مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، له ئێستاشدا سه‌رقاڵی كتێبێكی ترم كه له‌سه‌ر رۆمانی ژانی گه‌ل كارم كردووه‌و له ماوه‌ی ئایینده‌دا بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه. خاك – لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure