له دوای چوار رۆژی نمایشكردن، پێشانگای كاریكاتێر كه رۆژی 1-4-2017 له‌لایه‌ن ناوه‌ندی 7 ره‌نگه كرایه‌وه، توانی گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت به‌وپێیه‌ی پێشانگای كاریكاتێری به به‌شداری 15 هونه‌رمه‌ندی كاریكاتێرست كرده‌وه كه هه‌ریه‌كه‌یان به 15 تابلۆ به‌شداریان كردبوو. پێشانگاكه به سپۆنسه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و ته‌له‌فزیۆنی خاك به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشییه، ئه‌وه‌یه كه هه‌موو كاریكاتێره‌كانی ناو پێشانگاكه له‌لایه‌ن سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان - لقی سلێمانییه‌وه ده‌كرێته كوراسه‌یه‌ك و به‌شێك له كاره به‌شداربووه‌كانی ئه‌م پێشانگایه له یادی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له شاری سلێمانی به‌شداری ده‌كات و به‌شێكی به‌شداری پێشانگایه‌ك ده‌كات له شاری هه‌ولێرو 30 له كاریكاتێره‌كان له‌لایه‌ن شێوه‌كار محه‌مه‌د فه‌تاح كه بۆخۆی یه‌كێكبووه له به‌شداربووه‌كان له فه‌ره‌نسا ده‌كرێته پێشانگایه‌ك. خاك – به‌ختیار سه‌عید
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure