لە یارییەكانی هەفتەی 30ی خولی ئیتاڵی دا یانەی ئەنتەر میلان لە نێو یاریگای خۆیدا نەیتوانی سەركەوتن بەدەست بهێنێت.
ئەنتەر كە بەرامبەر یانەی سامپەدۆریا یاری دەكرد بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك توشی دۆران هات,گۆڵەكانی یارییەكە شچیك و فابیۆ بۆ سامپەدۆریان تۆمار كرد و تاكە گۆڵی ئەنتەر دی ئەمبرۆ سینی تۆماری كرد.
بەو شكستەش ئەنتەر نەیتوانی خۆی بگەیەنێتە چوار یانەی پێشەوەی خولەكەو لە ئێستادا بە 55 لە پلەی شەشەمی خولەكەدا وەستاوەتەوە .
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure