4/4/2017 03:19 PM

هەفتەی كەلتوری كوردی- فەڵەستینی بەڕێوەدەچێت

كونسوڵی گشتیی دەوڵەتی فەڵەستین لەهەرێمی كوردستان رایگەیاند دوای ئەوەی لەگەڵ پایتەختی رۆشنبیری (سلێمانی)، دەگەینە رێككەوتن، لەسەرەتای مانگی ئایاردا، هەفتەی كەلتوری و هونەری كوردی- فەڵەستینی لە هەولێرو سلێمانی و چەند شارۆچكەیەكی تر  ساز دەكەین.
بڕیارە، لەسەرەتای مانگی داهاتوو، لەژێر دروشمی پتەوتركردنی پەیوەندیی كەلتوری لەنێوان كوردستان و فەڵەستین، هەفتەیەكی پڕ لە چالاكی لەچەند شارێكی كوردستان بەڕێوەبچێت، كە دەستپێكی دووەم رۆژ لەهەولێر دەبێت و دواتر دوو رۆژیش لەسلێمانی و رۆژەكانی تریش لەچەند شارۆچكەیەكی كوردستان، كە تێیدا چەندین چالاكی هونەری و رۆشنبیری وەكو هەڵپەڕكێ و شیعرخوێندنەوەو پێشانگای شێوەكار و میوزیك و گۆرانی و هتد لە كەلتوری كوردی و فەڵەستینی پێشكەشدەكرێن.
خاك- بەیاد مەریوانی





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved