6/4/2017 09:02 AM

بەرشەلۆنە بەئاسانی ئیشبیلیەی تێپەراند

لە یاری لوتكەی هەفتەی 30  خولی لالیگای ئیسپانی دا یانەی بەرشەلۆنە لە نێو یاریگای كامپنۆدا پێشوازی لە یانەی ئیشبیلیە كردو یارییەكەی لێ بردەوە .


بەرشەلۆنە لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا لە رێگەی سوارێز و میسیەوە یارییەكەی یەكلا كردەوە كە میسی بە دوو گۆڵ و سوارێز بە گۆڵێك بەرشەلۆنەیان پێش خست .


گێمی دووەمی یارییەكە هیچ گۆرانكارییەك لە یارییەكە رووی نەداو بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بە سودی یانە كەتەلۆنیەكەكۆتایی  هات.


بەوبردنەوەیەش بەرشەلۆنە خاڵەكانی بەرز بویەوە بۆ 69 خاڵ ولە پلەی دووەمدایەو ئیشبیلیەش بە 58 خاڵ لەپلەی چوارەمدایە. 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved