6/4/2017 09:20 AM

هازارد سێ خاڵی گرنگی لە مان سیتی وەرگرت

لە یارییەكانی هەفتەی 31ی خولی پریمەرلیگداو لە یاری لوتكەی خولەكەدا چێڵسی لە نێو یاریگای خۆیدا بردنەوەیەكی گرنگی بەدەست هێنا.


لەویارییەدا كە هازارد لە سەرەتای یارییەكەداو لە خولەكی 10 دا یانەكەی بە گۆڵێك پێشخست دواتر لە خولەكی 26 دا ئەگوێرۆ ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە .


دواتر هازارد لێدانێكی سزای لەدەستدا بۆ یانەكەی بەڵام هەمان  یاریزان توانی گۆڵی دووەمی یانەكەی تۆمار بكات لە خولەكی 35ی گێمی یەكەمی یارییەكەدا.


گێمی دووەمی یارییەكە هیچ گۆرانكارییەك رووی نەداو ئەنجامی كۆتایی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سودی یانەكەی لەندە كۆتایی هات كە هەنگاوێكی تر لە بەدەست هێنانی نازناوەكە نزیك بویەوە كەئێستا بە 72 خاڵ لە پێشەندایەو بە جیاوازی 7 خاڵ لە پێش توچتنهامی پلەی دووەمەوەیەو مان سیتی بە 58 خاڵ لە پلەی چوارەمی خولەكەدا مایەوە . 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved