ته‌له‌فزیۆنی خاك و ناوه‌ندی 7 ره‌نگه له رۆژی 14-4-2017 پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری له یادی 29ـه‌مین ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال له هۆڵی ته‌واری شاری سلێمانی ده‌كه‌نه‌وه‌و تێیدا 60 شێوه‌كار تابلۆی تایبه‌ت به‌و تاوانه نمایش ده‌كه‌ن. جێی باسه، ئه‌م پرۆژه‌یه ساڵی 2005 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ و ئاواره‌و ئه‌نفال ئه‌نجامدراو شێوه‌كار رێبوار سه‌عید سه‌رپه‌رشتی پرۆژه هونه‌رییه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرتووه، كه تێیدا شێوه‌كاران به نیگاركێشان و په‌یكه‌رو هیڵكاری و سیرامیك ئه‌و تاوانه نیشان ده‌ده‌ن. خاك – به‌ختیار سه‌عید
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure