6/4/2017 09:40 AM

بەکارهێنانی شەکر بۆ جوانکاری پێست


یەکێك لە ڕێگا سروشتیەکان بۆ جوانکاری پێست بەکارهێنانی شەکرە، کە کاریگەریکەی گەورە دەبینێت لە پاراستنی شێداری پێست بەوهۆیەی لە ترشی هایدرۆکسیدی پیک دێت و هەروەها دەبێتە هۆی لەناو بردنی پێستی مردوی سەر ڕوخسار کە هۆکاری دروستبونی خاڵی ڕەشن.

بە چەند گیراوەیەك دەتواندرێت شەکر بۆ پاکردنەوەی ڕوخسار بەکار بهێندرێت لەوانە :

شەکر و قاوە : بەکار هێنانی شەکر و قاوە یەکێکە لە ڕێگاکان بۆ پاکردنەوە و شێدار کردنی پێست ، شەکر و قاوە تێکەڵ بکرێت لەگەڵ بڕێکی کەم زەیتی بۆنخۆش بۆ ماوەی پێنچ خولەك لە پێستی ڕوخسار بدرێت دواتر بە ئاو و سابون بشۆردرێت.

شەکر و خەیار : لەم ڕێگایەدا دەتواندرێت نیو کوب شەکر لەگەڵ دوو کەوچک زەیتی گوێزی هندی و بڕێکی کەم ئاوی خەیاردا تێکەڵ بکرێت ، ئەمەش دەبێتە هۆی پاکردنەوەی بەشی ناوەوەی پێست و بریقەدار کردنی پێستی ڕوخسار.

شەکر و نەعناع : تێکەڵ کردنی شەکر لەگەڵ دووکەوچك ئاوی نەعناع ، هۆکارێك دەبێت بۆ لابردنی پێستی زیادەی سەر ڕوخسار.

شەکر و پەتاتە : تێکەڵ کردنی نیو کوپ شەکر لەگەڵ دوو کەوچك ئاوی پەتاتە و بڕێکی کەم شیری گیراوە ، ئەم تێکەڵەیە یارمەتی دەر دەبێت لە باشترکردنی جوڵەی سوڕی خوێن لە دەموچاودا بەوەش پێست گەشاوەتر و بریقەدار تر دەردەکەوێت .

خاك- ژیمان
س/سحتی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved