په‌یوه‌ندی مرۆڤه‌كان له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی مۆبایل له ئێستادا زۆره، جاران ته‌نها له كاتێكدا ته‌له‌فۆنت بۆ بهاتایه یان نامه‌یه‌كت بۆ بهاتایه گرنگیت به به‌كارهێنانی مۆبایل ده‌دا، به‌ڵام په‌یوه‌ندی مرۆڤه‌كان له‌گه‌ل مۆبایلدا زیاتر سه‌رنجت راده‌كێشێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه رۆژانه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ مۆبایله‌كه‌ت هاودۆستیت. به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه مۆبایل زۆرترین سه‌رنجت راده‌كێشێت له ژیانی هاوسه‌رگیریدا كێشه دروست ده‌كات، ره‌نگه ئه‌وه بناسیته‌وه كه له‌كاتێكدا به مۆبایله‌كه‌ته‌وه سه‌رقاڵبیت زیاتر سه‌رنجت بۆ مۆبایله‌كه‌ت بچێت له‌جیاتی هاوسه‌ره‌كه‌ت. له نوێترین زانیاری له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر زیانه‌كانی مۆبایل له ژیانی هاوسه‌رگیریدا ده‌رده‌كه‌وێت كه 50ی هاوسه‌ران هه‌ست به ئیهمالكردن ده‌كه‌ن له‌وكاتانه‌دا، هه‌روه‌ها 22%ی هاوسه‌ران روبه‌ڕووی ده‌مه‌قاڵه ده‌بنه‌وه به‌هۆی به‌كارهێنانی مۆبایل به به‌رده‌وامی. پزیشكانی بواری ده‌روونی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێن كه به‌كارهێنانی مۆبایل به به‌رده‌وامی زیان به ژیانی هاوسه‌رگیری ده‌گه‌یه‌نێت و زۆر هه‌راسانت ده‌كات، له كۆتاییشدا مۆبایل ئه‌گه‌ری له‌ناوبردنی ژیانی هاوسه‌رگیری هه‌یه. خاك - س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure