به ئاماده‌بوونی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له رۆشنبیران، له بنكه‌ی ژین له شاری سلێمانی و له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا، رێوره‌سمی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ژماره‌كانی گۆڤاری گه‌لاوێژ به‌ڕێوه‌چوو كه كتێبه‌كه له‌لایه‌ن (سدیق ساڵح، ره‌فیق ساڵح و عه‌بدوڵڵا زه‌نگه‌نه)ـه‌وه ئاماده‌كراوه. سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد، دواتر له‌لایه‌ن (د.سدیق ساڵح) باس له گرنگی گۆڤاری گه‌لاوێژو رۆڵی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كرا له‌و سه‌رده‌مه‌دا، پاشان فلیمێكی دیكۆمێنتاری له‌سه‌ر گۆڤاری گه‌لاوێژ پێشكه‌شكرا. خاك – راگه‌یاندنی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه فۆتۆ/ ئازا ئه‌حمه‌د
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure