له چه‌ند رۆژی رابردوودا كۆمپانیای ئه‌پڵ جۆرێكی مۆبایلی نوێی ئایفۆنی 7ی خسته بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه، كه یه‌كه‌م تایبه‌تمه‌ندی ئاشكرا كرا ئه‌وه بوو ره‌نگی سوور بوو. به‌پێی هه‌واڵه ته‌كنه‌لۆجییه‌كان، چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وجۆره مۆبایله ئه‌نجام دراوه، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه كه ناسووتێت. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه ته‌ئكید كرایه‌وه كه كه‌سێكی ئه‌مریكی به ناوی Techrax تاقیكردنه‌وه‌ی سووتانی ئه‌نجامداو بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك گڕی به‌ردایه مۆبایله‌كه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت كه نه‌سووتاوه. هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سێكی تریش هه‌مان تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه‌و سه‌رجه‌میان ئه‌نجامه‌كه‌ی وه‌كو یه‌ك بووه‌و نه‌یانتوانیوه ئه‌و هه‌واڵه ره‌تبكه‌نه‌وه كه ئه‌وجۆره مۆبایله ناسوتێت. هه‌ربۆیه له ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه ئه‌وه بۆ به‌كارهێنه‌ران ئاشكرا ده‌بێت كه ئه‌وجۆره مۆبایله تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ناوازه‌ن و دژه سوتانه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی دژه ئاویشه. خاك - لانه كاشان
س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure