پزیشكانی بواری ته‌ندروستی ده‌ڵێن كه باشترین رێگا بۆ دابه‌زاندنی كێش ئه‌وه‌یه گرنگی به‌وجۆره خواردنانه بده‌یت كه به‌ئاسانی هه‌زم ده‌كرێت، وه‌ك چه‌ره‌س و سه‌وزه‌و هێلكه‌و ماسی. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه خواردنی برنج و مه‌عكه‌رۆنی و شیرینی و په‌تاته به‌ئاسانی هه‌زم نابن، هه‌ربۆیه كێشی مرۆڤ زیاد ده‌كه‌ن گه‌ر زیاد له‌پێویست گرنگیان پێبده‌یت له‌كاتی ژه‌مه‌كاندا. له‌هه‌مانكاتیشدا رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر دووركه‌وتنه‌وه له شه‌ربه‌تی ماركێته‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به رێژه‌یه‌كی به‌رز مادده‌ی شه‌كر له‌خۆده‌گرێت، ده‌شڵێن كه له‌سه‌ر پاكه‌ته‌كان ده‌نوسرێت گوایه مادده‌ی ڤیتامین سی تێدایه، بۆ ئه‌وه‌یه وا له كڕیار بكه‌ن خواردنه‌وه‌یه‌كی به‌سوود هه‌ڵبژێرێت. ئه‌گه‌رنا زۆربه‌یان به‌وشێوه‌یه نیه. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure