9/4/2017 09:12 AM

ریاڵ مەدرید بە یەكسان بوون خاڵێكی تر پێش بەرشەلۆنە كەوت

یانەی ریال َمەدرید لە یاری لوتكەی هەفتە بە خاڵێك ئەم هەفتەیەی كۆتایی پێهێنا كاتێك لە یاریگای خۆیدا بە گۆڵێك بەرامبەر یانەی ئەتلەنتیكۆ مەدرید یەكسان بوو.


تاكە گۆڵی ریاڵ مەدرید پیپی تۆماری كرد و گۆڵی یەكسان بونەوە كریزمان لە خولەكی 85 دا تۆماری كرد بەوەش ریاڵ مەدرید بە 72 خاڵ لە پێشەنگی خولەكە دامایەوە و ئەتلەنتیكۆش بە 62 خاڵ لە پلەی سێیەمدایە.


لە یارییەكی تردا بەرشەلۆنە نەیتوانی سود لە یەكسان بونی ریال َمەدرید وەربگرێت و لە دەرەوەی یاریگای خۆی توشی شكستێكی چاوەروان نەكراو هات كاتێك بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بەرامبەر یانەی مەلەگە توشی دۆران هات,شایانی باسە نیمار لەو یارییەدا بەكارتی سور كرایەدەرەوە
ئێستا بەرشەلۆنە بە 69 خاڵ لە پلەی دووەمی خولەكەدایە. 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved