یانەی چێڵسی پێشەنگی خولی ئینگلیزی توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە یانەی پۆرتسمۆس بباتەوەو سێ خاڵی ئەم هەفتەش بە ئاسانی بەدەست بهێنێت. بەوبردنەوەیەش چێڵسی ئێستا خاوەنی 75 خاڵەو لە پێشەنگدا ماوەتەوە.
تۆتنهامی دووەمی خولەكە بە وچوار گۆڵی بێوەڵام لە یانەی واتفۆردی بردەوەو ئێستا بە 68 خاڵ لە پلەی دووەمدیە,هەریەكە لە یانەكانی لیڤەرپوڵ و مانسیتی بەهەمان شێوە توانیان لەم هەفتەیەدا سەركەوتن بەدەست بهێنن و خۆیان لە پلەكانی پێشەوەی خولەكەدا جێگیر تر بكەن.
بریارە ئەمرۆ هەردوو یانەی مانیونایتد بەرامبەر سەندەرلاند یاری بكات و لیستەر سیتی بەرامبەر یانەی ئیڤەرتۆن یاری بكات .
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure