9/4/2017 10:23 AM

ناوی کیشوەرەکان لە چیەوە هاتووە ؟


ڕۆژانە بە شێوەیەکی بڵاو ناوی کیشوەرەکانی گۆی زەوی دەبرێت لە گەڵ سەردان کردن و گەشتکردن لە کیشوەرێکەوە بۆ یەکێکیتر ، بەڵام ڕەنگە زۆرێکمان مانای ناوی کیشەورەکان نەزانین لە چیوە سەرچاوەی گرتووە .
بەشێکی کیشوەرەکانی زەوی بە پێی تایبەتمەندی و هەندێکیشیان لەناوی دۆزەرەوەکانیانەوە ناوەکانیان سەرچاوەی گرتووە بە پێی تێپەڕبونی کات ناوەکانی بۆتە ئەو ناوانەی لە ئێستادا کیشوەرەکانی پێدەناسرێتەوە.

ئەفریقا

ڕۆمانیە کۆنەکان وشەی " ئەفریقا" یاخود " خاکی عفری" یەکانیان بەکار هێناوە بۆ بەشی باکوری کیشوەرەکە بەتایبەت ناوچەی وڵاتی تونس، وە بنەڕەتی عفری دەگەڕێتەوە بۆ خێڵێک کە لەناوچەی باکوری ئەو کیشوەرەدا نیشتەجێبون بەتایبەت لە ناوچەی قرتاج .
وشەی ئەفریقا لە لێکدانی هەردوو وشەی "ئیفری" بە واتای دانیشتوانی نێو ئەشکەوت و وشەی "قا" کە لە زمانی ڕۆمانیەکاندا بە مانای خاك هاتووە سەر چاوەی گرتووە .
لە زمانی یۆنانیدا (ئفریك- Aphrike ) بەمانای (سارد نیە) دێت و لە زمانی لاتینیدا (Aprica)بە مانای خۆر هەتاو دێت .

ئاسیا
وشەی ئاسیا لە وشەی یۆنانی "Aaia " سەرچاوەی گرتووە کە بەمانەی ( خۆر هەڵات ) دێت ، ئەم وشەیە بۆ یەکەم جار لەلایەن هیرۆدوت ( ٤٤٠ساڵ پێش زاینی) بە کارهێندراوە وەك ئاماژە بە ناوچەکانی ئیمپڕاتۆریەتی فارس ، یۆنانی و میسڕیەکان.
لەگەڵ ئەوەشدا چەند بۆچونێکی دیکە لەبارەی ناوی کیشوەری ئاسیاوە هەیە لەوانە بەشێک لە سەرچاوەکانی مێژوو پێیان وایە ناوی ئاسیا لە ناوی دەریای ئیجە (ئەسیس) وەرگیراوە کە بەمانای قوڕاو دێت وەك ئاماژە بۆ بەشی خۆرهەڵاتی دەریاکە ، یان لە ناوی دەوڵەتی لەناوچوی (ئەسو) وەرگیراوە کە بەمانای ڕوناکی یاخود تیشکی خۆر دێت کە ئاماژەیەکە بۆ خۆر هەڵهاتن.

ئەوروپا
ناوی کیشوەری ئەوروپا لە وشەی (یوروبا)ی لاتینیەوە سەرچاوەی گرتووە کە بریتیە لەناوی کچی پاشای شاری فینیقی ( شارێک بووە نزیك لەشاری بەیروت )، ئەو شازادەیە لەلایەن زیوس،( یەکێک بووەلە پیاوە گەورەکانی دەوڵەتی یۆنانی) ڕفێندراوە لە خاکی سوریاو دواتر لەو خاکەی لە ئێستادا بە ئەوروپا ناسروا هاوسەرگیریان ئەنجامداوەو لە خۆشەویستی بۆ هاوسەرکەی ناوچەکەکە بەناوی ئەو شازادەیەوە ناونراوە .

ئەمریکا
ئەمریکا کە دەربڕی ناوی دوو کیشوەری فراوانە بە ناوەکانی ئەمریکای باکور و ئەمریکای باشور، زۆرێك لە سەرچاوەکانی مێژوو باس لەوە دەکەن ناوی کیشوەری ئەمریکا لە ناوی دۆزەرەوەی ئیتاڵی (ئەمیرویغوفستبوش) یەوە وەرگیراوە لەلایەن نەخشەکێشانی ئەڵمانی مارتن دزیمولر و ماسیاس رینغامان.
بەپێی باوەڕی دیزمولر وێنە کێشی زەوی ، ناوی (ئەمریکو) ناوێکی لاتینیەو بەواتای (لێکچوی ئاسیا و ئەفریقا) دێت .
بۆچونێکی دیکە لەبارەی ناوی ئەمریکاوە بریتیە لە بۆچونی توێژەر ئەلفرید هود، لەساڵی ١٩٠٨ کە ئاماژە بەوە دەکات ناوی ئەمریکا لە ناوی بازرگانی ئیتاڵی (ریتشارد ئەمیریك)ەوە وەرگیراوە کە لەساڵی ١٤٩٧ دا گەشتێکی بۆ ئەو ناوچەیە ئەنجامداوە بە مەبەستی بینی و دۆزینەوەی زەوی نوێ .

ئوسترالیا
وشەی ئوسترالیا لە زمانی لاتینیدا بە واتای ( خاکی باشور) دێت ئەم ناوە لە ئەفسانەی بواری جوگرافیا ( تیرا ئیسترالیس)ەوە وەرگیراوە ، لە سەردەمی ڕۆمانیەکاندا.
ئەم ناوە بەشێوەی بڵاو باو بووە تا ساڵی ١٨١٤ لەلایەن دۆزەرەوەی بەڕیتانی فلیندرز، کە ئەو دورگەیەی بە ناوی ئوسترالیا لە نامەیەکدا ناو بردووە دوای چوار ساڵ لە ساڵی ١٨٢٤دا ناوی ئوستڕالیا بە فەرمی لەو کیشوەرە نراوە.

خاك- ژیمان
س/ هافنگتۆن

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved