پۆسته‌ری به‌شی "ڕوانگه‌ی شه‌رق" واته سینه‌مای ئاسیا‌و وڵاتانی ئیسلامی له فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرا. ئه‌مساڵ له به‌شی "جیلوه‌گاه شه‌رق" واته "روانگه‌ی شه‌رق" (سینه‌مای ئاسیا‌و وڵاتانی ئیسلامی) له‌میانه‌ی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر، 12 فیلم له وڵاتانی چین، ژاپۆن، توركیا، هیندستان، قه‌زاقستان، جۆرجیا، به‌نگلادیش، سه‌نگاپوور، قرقیزستان، كۆریای باشوور، ئه‌فغانستان و ئه‌رده‌ن به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ 3 فیلمی ئێرانی نمایش ده‌كرێن. به‌پێی یاسا‌و رێسا نوێیه‌كانی ئه‌م فێستیڤاڵه كه ساڵی رابردوودا پلانی بۆ داڕێژراو به‌رچاوگیرا، فیلمه‌كانی به‌شی "جیلوه‌گاه شه‌رق"یش هه‌روه‌كو پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت له‌ناو ئه‌و فیلمانه هه‌ڵده‌بژێردرێن كه تائێستا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی ئیسلامی نمایش نه‌كراون. ئه‌مساڵ له سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر، هه‌ندێك له فیلمه‌كانی به‌شی ئاسیا‌و وڵاتانی ئیسلامی یه‌كه‌مین نمایشی ئاسیایی خۆیان له‌م فێستیڤاڵه‌دا ده‌بینن. 4 دادوه‌ری بیانی و دادوه‌رێكی ئێرانی له نێوان فیلمه‌كانی ئاسیایی به‌شی "جیلوه‌گاه شه‌رق" و به‌شی پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی، 3 ته‌ندیسی سیمورغی سیمین به باشترین فیلمی بڵند، باشترین كورته فیلم و باشترین ده‌رهێنه‌ری ئاسیایی ده‌به‌خشن. سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سینه‌ماكاری ئێرانی "ره‌زا میركه‌ریمی" و به‌شداریی به‌رهه‌می وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆری پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی، له رۆژانی 21 تا 28ی ئه‌پرێلی 2017 له كۆمه‌ڵه‌ی سینه‌مایی په‌ردیسی "چارسوو" له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure