رۆژی 3تا8/4/2017 له شاری پاریس چالاكییه‌كانی دیداری نێوده‌وڵه‌تی شێوه‌كاری ده‌ستیپێكرد له‌ژێر ناوی دیداری نێوده‌وڵه‌تی (القصبه) كه تیایدا شێوه‌كاران له‌هه‌موو جیهانه‌وه به‌شداریان كرد كه چه‌ندین چالاكی جیاوازی له‌خۆگرتبوو، له‌وانه (سیمپۆزیۆم) و پێشانگاو گه‌شتی هونه‌ری و ...هتد. له‌نێو به‌شداربووه‌كاندا سێ ژنی شێوه‌كاری كورد به‌شداریان كردبوو كه بۆ یه‌كه‌مینجار بوو له پاریس به‌شداری چالاكییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌وجۆره بكه‌ن، كه ئه‌وانیش (رووناك عه‌زیز) له باشوری كوردستان و له سوید نیشته‌جێیه، (لۆرین عه‌لی) و (نه‌سرین ئه‌حمۆ) كه دوو شێوه‌كاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن و له ئه‌وروپا ده‌ژین. به‌شداریكردنی ئه‌م شێوه‌كارانه له‌و ناوه‌نده به‌رفراوانه‌ی فه‌ره‌نسا خۆشحاڵی و شانازییه كه شێوه‌كارانی كورد توانیویانه به‌و ئه‌ندازه زۆر باڵایه به‌شداری چالاكییه هونه‌رییه‌كان بكه‌ن له‌سه‌ر ئاسته نێوده‌وڵتییه‌كان. خاك – به‌ختیار سه‌عید
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure