9/4/2017 11:22 AM

140فیلم له‌ 58 وڵاتی جیهان له‌فێستیڤاڵی جیهانی فه‌جر به‌شداری ده‌كه‌ن

140 كورته‌ فیلم و فیلمی بڵندی سینه‌مایی له‌ 58 وڵاتی جیهان له‌ سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر به‌شداری ده‌كه‌ن.

ئه‌مساڵ 58 وڵاتی جیهان به‌ فیلمه‌كانیان له‌ سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر به‌شداری ده‌كه‌ن كه‌ له‌م ناوه‌نده‌دا وڵاتی ئێران به‌ 35 فیلم و وڵاتی فه‌ڕه‌نسا به‌ 17 فیلم زیاترین رێژه‌ی به‌شدارییان له‌م فێستیڤاڵه‌دا هه‌یه‌.

ئه‌م وڵاتانه‌ی كه‌ به‌ فیلمه‌كانیان له‌ سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر به‌شدارن، بریتین له‌: فه‌ڕه‌نسا به‌ 17 فیلم، ئیسپانیا، رووسیا، ئه‌ڵمانیا، ژاپۆن، كۆریای باشوورو توركیا به‌ 6 فیلم، ئه‌مریكا، چین، لیتۆنی و په‌ڵه‌ندا به‌ 4 فیلم، كۆماری چیك به‌ 3 فیلم، میسر، ئستۆنی، ئه‌رژه‌نتین، هه‌نگاریا، میانمار، هۆنگ كۆنگ، هیندستان، ئیتاڵیا، قه‌زاقستان، لیتۆنی، مه‌كزیك، رۆمانیا، سوید، سویسراو به‌ریتانیا به‌ 2 فیلم.

هه‌روه‌ها وڵاتانی ئوستراڵیا، هۆڵه‌ندا، به‌لژیكا، ئه‌فغانستان، به‌نگلادش، بۆسنی و هێرزێگۆڤین، جۆرجیا، كرۆواسی، برازیل، كۆلۆمبیا، كامبۆج، ئێكوادۆر، مۆلداوی، ئه‌ندۆنێزی، عیراق، كه‌نه‌دا، ئۆردۆن، فینله‌ندا، مالێزی، مۆغۆلستان، نیجریه‌، نۆروێژ، پاكستان، پرۆ، فیلیپین، دانمارك، عه‌ره‌بستان، سه‌نگاپوور، ئۆكراین و ئیمارات به‌ یه‌ك فیلم له‌ به‌شه‌ جۆراجۆره‌كانی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی به‌شداری ده‌كه‌ن، هه‌ڵبه‌ت هه‌ندێك له‌ فیلمه‌كان به‌رهه‌می هاوبه‌شی چه‌ندین وڵاتن.

سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سینه‌ماكاری ئێرانی "ره‌زا میركه‌ریمی" و به‌شداری به‌رهه‌می وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له‌ چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆری پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی، له‌ رۆژانی 21 تا 28ی ئه‌پرێلی 2017 له‌ كۆمه‌ڵه‌ی سینه‌مایی په‌ردیسی "چارسوو" له‌ شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved