رۆژانی 8و9-4-2017 چواره‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌ڕێوه‌چوو، كه سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی و سه‌رۆكی زانكۆكانی جیهان به‌شداربوون. ئه‌و كۆنفرانسه به ده‌یان توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر ئاستی توێژه‌رانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌شی له‌خۆگرتبوو. كۆنفرانسه‌كه به چاودێری د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به ئاماده‌بوونی پڕۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆ‌و پڕۆفیسۆر د.مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو، له هۆڵی پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی له كه‌مپی گۆیژه‌ی زانكۆ، ئه‌مه جگه له ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی زانكۆ‌و ئه‌كادیمیانی كوردستان. جێی باسه، له‌و كۆنفرانسه‌دا نزیكه‌ی (180) توێژه‌ر به (115) توێژینه‌وه‌ی قبوڵكراو له كۆی (203) توێژینه‌وه‌ی پێشكه‌شكراو له (10) وڵاتی جیهانه‌وه به‌شداربوون، ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانیش بریتیبوون له (ته‌وه‌ری یاسا‌و زانسته رامیارییه‌كان و ته‌وه‌ری زمان و ته‌وه‌ری كارگێڕی و ئابووری و ته‌وه‌ری ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان). خاك – هه‌ستیار ره‌زا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure