پۆسته‌ری به‌شی "سینه‌مای سه‌عاده‌ت" واته به‌شی "پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی" له فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرا. ئه‌مساڵ له به‌شی "سینه‌مای سه‌عاده‌ت" واته به‌شی "پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی" بۆ فیلمه بڵنده سینه‌مایی و كورته فیلمه‌كان، له‌میانه‌ی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر، 12 فیلم له وڵاتانی چین، توركیا، كۆلۆمبیا، ئه‌رژه‌نتین، لێتۆنی، پۆڵه‌ندا، هه‌نگاریا، رووسیا، مه‌كزیك، ئه‌ندونێزی، فه‌ره‌نساو ئیسپانیا به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ 3 فیلمی ئێرانی نمایش ده‌كرێن. به‌پێی یاسا‌و رێسا نوێیه‌كانی ئه‌م فێستیڤاڵه كه ساڵی رابردوودا پلانی بۆ داڕێژراو به‌رچاوگیرا، فیلمه‌كانی به‌شی "پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی" له‌ناو ئه‌و فیلمانه هه‌ڵده‌بژێردرێن كه تائێستا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوه‌ندی ئاسیا نمایش نه‌كرابێتن. ئه‌مساڵ له سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر، هه‌ندێك له فیلمه‌كانی به‌شی "سینه‌مای سه‌عاده‌ت" یه‌كه‌مین نمایشی ئاسیایی خۆیان له‌م فێستیڤاڵه‌دا ده‌بینن. له‌م ناوه‌نده‌دا چه‌ندین فیلم یه‌كه‌مین نمایشی نێوده‌وڵه‌تییان له فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر ده‌بێت و بۆ یه‌كه‌مینجار له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خۆیان و له‌م فێستیڤاڵه‌ی ئێران په‌رده‌یان له‌سه‌ر لاده‌برێت. 5 دادوه‌ری بیانی و 2 دادوه‌ری ئێرانی فیلمه بڵنده سینه‌مایی و كورته فیلمه‌كانی به‌شی "سینه‌مای سه‌عاده‌ت" واته به‌شی "پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی" له سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. له‌م به‌شه‌دا، یه‌ك ته‌ندیسی سیمورغی زێڕین به باشترین فیلم و هه‌روه‌ها 5 سیمورغی سیمین له لقه‌كانی ده‌رهێنان، سیناریۆ، ئه‌كته‌ری پیاو، ئه‌كته‌ری ئافره‌ت و خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌ستكه‌وتی هونه‌ری له یه‌كێك له بواره‌كانی وێنه‌گرتن، مونتاژ، موزیك، دیزاینی جلوبه‌رگ و یان دیزاینی سه‌حنه پێشكه‌ش ده‌كرێت. سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سینه‌ماكاری ئێرانی "ره‌زا میركه‌ریمی" و به‌شداری به‌رهه‌می وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆری پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی، له رۆژانی 21 تا 28ی ئه‌پرێلی 2017 له كۆمه‌ڵه‌ی سینه‌مایی په‌ردیسی "چارسوو" له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure