پزیشكان له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی ته‌ندروستی گورچیله، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه كه‌مخه‌وی زیان به ته‌ندروستی گورچیله ده‌گه‌یه‌نێت. پزیشكان ده‌ڵێن كه له 20 ساڵی رابردوودا مرۆڤه‌كان رۆژانه به‌لانی كه‌مه‌وه 8 كاتژمێر خه‌وتوون، به‌ڵام له ئێستادا به‌هۆی سه‌رقاڵیه‌وه رۆژانه كه‌متر له 6 كاتژمێر ده‌خه‌ون، ئه‌وه‌ش زیان به ته‌ندروستی گورچیله ده‌گه‌یه‌نێت. ده‌شڵێن: بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك گرنگیان به‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه داوه‌و ساڵی دوو جار پشكنینی پزیشكیان له‌سه‌ر باری ته‌ندروستی گورچیله‌ی ئه‌و كه‌سانه ئه‌نجامداوه كه وه‌كو تێست به‌كاریانهێناون. له كۆتاییدا ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ی رۆژانه ته‌نها 6 بۆ 6 كاتژمێر خه‌وتوون 70% زیاتر ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله‌یان هه‌یه له‌چاو ئه‌وانه‌ی رۆژانه 8 كاتژمێر خه‌وتوون. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure