بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە ڕۆژنامەی (گاردیان)ی بەڕیتانی بڵاوکراوەتە ، لە هەشت چرکە جارێکدا کەسێك بەهۆی جگەرەکێشانەوە گیان لەدەستدەدات. ئاماژەبەوەکراوە لە جیهاندا لە کۆی ١٠ کەس کەسێک بەهۆی جگەرەکێشانەوە گیان لەدەست دەدات و ژمارەی جگەرەکێشان لە ساڵی ٢٠١٥ دا ملیارێك بووە. هەر بەپێی توێژینەوەکە کە لە پەیمانگای پێوانەی یاسای و هەڵسەنگاندن لە واشنتۆن ئەنجامدراوە ، ڕێژەی مردن بە هۆکاری جگەرە کێشان زیاترە لە ڕێژەی مردن بە نەخۆشیەکانی ئایدز و مەلاریا، لە نێوان چوار پیاودا پیاوێک بەهۆی جگەرە کێشانەوە دەمرێت لە نێوان ٢٠ ژندا ژنێك بەهۆی جگەرە کێشانەوە گیان لەدەست دەدات. ڕونیشکراوەتەوە لە کۆی ٦،٤ ملیۆن حاڵەتی مردن بەهۆی جگەرەکێشانەوە بەشێکی زۆری ئەو ڕێژەیە لە وڵاتانی (چین، ڕوسیا، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و هندستان)ە، هەروەها جگەرە کێشان هۆکارێکی سەرەکی توشبونە بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە، دڵ،گورچیلەو نەخۆشیە درێژ خایەنەکان. خاك- ژیمان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure