10/4/2017 02:32 PM

خاك ناوی فیلمەكانی بۆ فیلمی جینۆساید بڵاودەكاتەوە

بەشی هونەری سینەمای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ بەهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی مۆنۆمێنتی ئەنفال لەچەمچەماڵ‌و بەسپۆنسەری رێكخراوی رێباز فاوەندەیشن، دیداری چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید ئەنجام دەدات.
لەبارەی دیدارەكە و لەلێدوانێكیدا هونەرمەند رێبوار هەورامی نوێنەری بەشی هونەری سینەمای سلێمانی وتی "دیداری چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید لەیادی 29هەمین ساڵەی تاوانەكانی ئەنفال و جینۆسایدی گەلی كورد لەشاری چەمچەماڵ و لەهۆڵی مۆنۆمێنتی ئەنفال ئەنجام دەدرێت".
وتیشی "دیدارەكە سبەینێ‌ (سێشەممە) دەستپێدەكات و دو رۆژ دەخایەنێت".
لەبارەی ئەو فیلمانەشی كە لەدو رۆژی دیدارەكەدا نمایشدەكرێت، هونەرمەند رێبوار هەورامی وتی "لەماوەی ئەو دو رۆژەی دیدارەكەدا ئەم فیلمانە نمایشدەكرێت :وێنە نەبینراوەكانی ئەنفال-دەرهێنانی هەوراز محەمەد، فیلمی ۷٤- دەرهێنانی ستار چەمەنی گوڵ، ئاپارتمانی مێرولەكان- دەرهێنانی تۆفیق ئەمانی، ئەنفال كارەساتێكی بەردەوام-دەرهێنانی محەمەد سەید، فیلمی۱- دەرهێنانی مەهدی تاڵەبانی، فیلمی هەزار ویەك سێو- دەرهێنانی تەهای كەریمی".
خاك-هەردی محەمەد  




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved