11/4/2017 09:11 AM

ئەمشەو دوویاری گرنگ لە چامپیۆنزلیگ بەرێوە ئەچێت

بریارە ئەمشەو كاتژمێر 9:45 خولەك بەكاتی كوردستان دوویاری گرنگ لە قۆناغی هەشتی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئەنجام بدرێت .

لە یەكەم یاری دا مۆناكۆی فەرەنسی لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دەبێتەوە .

لە یاری دووەمداو لە یاری لوتكەی چامپیۆنزلیگ لە ئیتاڵیا یۆڤانتۆس پێشوزای لە بەرشەلۆنەی بریندار دەكات .

چاوەرێدەكرێت هەر چوار یانەكە لە یاری یەكەمی خۆیاندا لەو قۆناغەدا ئەنجامێكی باش تۆمار بكەن لە پێناو ئەوەی لە یاری گەرانەوەدا بە ئەنجامێكی یەكلاكەرەوەوە یاری دووەم بكەن.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved