له ئێستادا له‌وه‌رزی به‌هار ده‌ژین و به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی هاوین كه‌شوهه‌وای رۆژانه‌ش به‌ره‌و گه‌رما ده‌ڕوات، له كاتێكیشدا كه‌شوهه‌وا گه‌رم و فێنك ده‌بێت به‌گشتی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كان ده‌كه‌ینه‌وه بۆ گۆڕینی هه‌وای پاك. له‌هه‌مانكاتیشدا مێشووله دێته ناو ماڵه‌كانمانه‌وه‌و هه‌راسانمان ده‌كه‌ن، بۆ چاره‌سه‌ر زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان چه‌ندین ئامێری جۆراوجۆر به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ته‌نها كه‌ره‌سته‌یه‌ك مێشووله‌و مێرووله له ماڵه‌كانمان دوورده‌خاته‌وه مێخه‌كه. مێخه‌ك بخه‌نه ناو په‌رداخێك ئاو و له ژووری چێشتخانه دایبنێن یان له‌و ژوورانه‌ی كه مێشوله‌ی زۆر لێ كۆده‌بێته‌وه، به‌وشێوه‌یه هه‌رگیز مێشووله روو له ماڵه‌كانتان ناكات. هه‌روه‌ها بۆ به‌رده‌م ده‌رگاو ناو باخچه گرنگی به به‌كارهێنانی مێخه‌ك و لیمۆ بده‌ن وه‌كو ئه‌و شێوه‌یه‌ی له وێنه‌كه‌دا دیاره. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure