مرۆڤه‌كان به‌گشتی گرنگی به چۆنیه‌تی ده‌رخستنی كه‌سایه‌تیان ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی پۆشاك و رووخسار نموونه‌یه‌كی سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی خۆت به جوانترین شێوه ده‌ربخه‌یت، بۆیه له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند خاڵێكی گرنگ ده‌خه‌ینه‌ڕوو تا به ئاسانترین رێگا له‌سه‌ر دوایین مۆدێلات گرنگی به چۆنیه‌تی ده‌رخستنت بده‌یت. 1- هه‌وڵبده پێش كاتی نووستن پۆشاك هه‌ڵبژێره بۆ رۆژی دواتر، به‌وشێوه‌یه له به‌یانیاندا دواناكه‌ویت به‌وهۆیه‌ی كه كاتت كه‌م به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ خۆئاماده‌كردن و به‌ناچاری چه‌ند پارچه جلوبه‌رگێك هه‌ڵده‌بژێریت به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بگونجێن. 2- هه‌وڵبده جلوبه‌رگی پان نه‌كڕیت به‌وهۆیه‌ی كه زیاتر بۆ ماڵه‌وه گونجاوه، بۆ ده‌وام پێویسته پۆشاك له‌سه‌ر قیاسی خۆت بپۆشیت، به‌وشێوه‌یه‌ش رووخسارت جوانتر ده‌رده‌خه‌یت و زیاتر باوه‌ڕت به‌خۆت ده‌بێت. 3- به‌رده‌وام گرنگی به زانیاری نوێ بده له‌باره‌ی مۆدێلاتی ئه‌مڕۆ، له ئێستادا ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌به‌رده‌سته به‌وهۆیه‌ی كه له زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كاندا گرنگی به بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین مۆدێلات ده‌درێت. 4- به‌رده‌وام پۆشاكی پیس جیابكه‌ره‌وه بۆ شۆردن، به‌وشێوه‌یه له هه‌موو كاته‌كاندا جلوبه‌رگی پاكوخاوێن له‌به‌رده‌سته بۆ پۆشین. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure