وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای وه‌رگرتنی سه‌رجه‌م دیكۆمێنت و پرۆسێسكردنی دیكۆمێنته‌كان له رێگه‌ی كۆمیته‌یه‌كی تایبه‌ت، به پێشكه‌شكارانی ئه‌و سكۆله‌رشیپه راده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و ناوانه‌ی له خواره‌وه هاتوون بوون به كاندیدی ره‌سه‌نی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بۆ خوێندنی باڵا/ ماسته‌رو دكتۆرا له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی سكۆله‌رشیپی وڵاتی هه‌نگاریا بۆ ساڵی 2017. وه‌زاره‌ته‌كه‌مان داوا له‌و كه‌سانه ده‌كات كه ناویان له‌م لیسته‌دا هه‌یه‌و وه‌ك كاندیدی ره‌سه‌نی وه‌زاره‌ت په‌سه‌ندكراون، به‌هیچ جۆرێك سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی مه‌كه‌ن تا ئه‌وكاته‌ی وه‌ك كاندیدی كۆتایی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌نگاریا په‌سه‌ند ده‌كرێن و وه‌رده‌گیرێن و دواتریش له رێگه‌ی وێبسایتی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ناوه‌كان و پێداویستییه‌كان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه. كلیك لێره بكه بۆ بینینی ناوه په‌سه‌ندكراوه‌كان بۆ خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر كلیك لێره بكه بۆ بینینی ناوه په‌سه‌ندكراوه‌كان بۆ خوێندنی باڵا/ دكتۆرا تێبینی: ئه‌وانه‌ی به ره‌نگی سور هایلایت كراون، كاندیدی یه‌ده‌گی هه‌مان سكۆله‌رشیپن بۆ هه‌مان ساڵی خوێندن. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure