پزیشكانی بواری ته‌ندروستی خۆراكه هه‌ره به‌سووده‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن كه زۆرترین سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ. جگه له‌خۆراكه هه‌ره به‌سووده‌كانی وه‌ك: میوه‌و سه‌وزه‌و چه‌ره‌س و جۆ، له ئێستادا پزیشكانی بواری ته‌ندورستی له‌گه‌ڵ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتردا رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌مجۆره خۆراكانه، كه ئه‌وه‌ش به‌پێی زانستی پزیشكان خۆراكه هه‌ره به‌سووده‌كانن. 1- ئه‌و شه‌ربه‌تانه‌ی له ماڵه‌وه به خۆراكی سروشتی دروست ده‌كرێن، به‌سوودترینن به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌كتریا له‌ناوده‌بات. 2- به‌هارات له‌گه‌ڵا سه‌وزه‌كان سوودیان هه‌یه بۆ هه‌زمكردنی خۆراك و سوتاندنی چه‌وری جه‌سته، هه‌روه‌ها وه‌ك چاش له بازاڕدا ده‌فرۆشرێت كه له گه‌ڵای سه‌وز دروستكراوه. 3- قه‌وزه یه‌كێك له‌و خۆراكه هه‌ره به‌سوودانه‌ی بۆ باری ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆرترین و به به‌هاترین ڤیتامین له‌خۆده‌گرێت، چینیه‌كان وه‌ك به‌هارات ده‌یفرۆشن و هه‌روه‌ها له وڵاته ئه‌وروپیه‌كاندا ئارایشتكارانی جلوبه‌رگ له جیاتی خواردنی شیرینی گرنگی پێده‌ده‌ن. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure