12/4/2017 09:13 AM

یۆڤانتۆس تۆڵەی لە بەرشەلۆنە كردەوە

لە یارییەكانی قۆناغی هەشتی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو لە یاریگای تۆرینۆ  یانەی یۆڤانتۆس پێشوازی لە یانەی بەرشەلۆنە كردو بردنەوەیەكی ئاسانی بەسەردا تۆمار كرد.


یۆڤانتۆس توانی لە گێمی یەكەمی یاریەكەدا لە رێگەی دیبالاوە لە خولەكەكانی 7 و 22  دوو گۆڵ تۆمار بكات,دواتر لە گێمی دووەمدا كیلینی بە تۆمار كردنی گۆڵی سێیەم بەرشەلۆنەی  بەتەواوی بێ هیوا كردو لە ئەنجامی یاریەكە یەكلا بویەوە .


بەو بردنەوەیەش یۆڤانتۆس تۆڵەی لە بەرشەلۆنە كردەوە كە لە یاری كۆتایی 2015ی چامپیۆنزلیگ كە بەرشەلۆنە نازناوەكەی لەسەر پشتی یوڤی وەرگرت ,یاری داهاتووی  ئەم قۆناغە لە یاریگای كامپنۆ ی تایەبت بە بەرشەلۆنە دەبێت. 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved