12/4/2017 01:56 PM

سلێمانی: فێستیڤاڵی كتێب ئەنجام دەدرێت

لەكتێبخانەی گشتی لەشاری سلێمانی فێستیڤاڵی كتێب ئەنجام دەدرێت‌و نزیكەی 50 دەزگای چاپ‌و بڵاوكردنەوە بەشداری تیادا دەكەن.
ئالان رەوف بەڕێوەبەری كتێبخانەی گشتی سلێمانی لەبارەی فێستیڤاڵەكەوە رایگەیاند "لەرۆژانی 23 تا 27ی نیسانی 2017 لەكتێبخانەی گشتی سلێمانی فێستیڤاڵی كتێب ئەنجام دەدەین".
وتیشی "لەفێستیڤاڵەكەدا جگە لەكردنەوەی پێشانگەیەكی گەورەی كتێب كە نزیكەی 50 دەزگای چاپ‌و بڵاوكردنەوە بەشداری تیادا دەكەن، چەند چالاكییەكیش ئەنجام دەدەین".
ئالان رەوف ئاماژەی بەوەش كرد كە لەچوارچێوەی ئەو فێستیڤاڵەدا چەند پانێڵێك لەبارەی كتێب‌و كەلتوری خوێندنەوە سازدەكرێت".

خاك-هەردی محەمەد




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved