13/4/2017 09:21 AM

سێ فیلمی كوردی نمایش ده‌كرێن

سێ كورته‌ فیلمی كوردی له‌ به‌شی "بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی فیلم" له‌میانه‌ی سی و پێنجه‌مین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر نمایش ده‌كرێن.

كورته‌ فیلمی "دارزا" له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "ئیره‌د محه‌مه‌دی ره‌زینی"، كورته‌ فیلمی "ته‌ناف" له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "ئازه‌ر مه‌نسووری" و كورته‌ فیلمی "له‌ حه‌سه‌كه‌ به‌ ئه‌ڤینه‌وه‌" له‌ ده‌رهێنانی "محه‌مه‌د فراهانی"، له‌ به‌شی "بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی فیلم" له‌ میانه‌ی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له‌ كۆمه‌ڵه‌ی سینه‌مایی په‌ردیسی "چارسوو" له‌ شاری تاران نمایش ده‌كرێن.

ئه‌مساڵ 18 كورته‌ فیلم له‌نێوان كورته‌ فیلمه‌كانی به‌شی بیسته‌مین خولی "بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی فیلم" هه‌ڵبژێردراون و له‌ رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر بۆ میوانانی بیانی، به‌رپرسانی فێستیڤاڵه‌ جیهانییه‌كان و هه‌روه‌ها كڕیارانی فیلم نمایش ده‌كرێن.

ناوی ئه‌م 18 كورته‌ فیلم و هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ره‌كانیان كه‌ له‌ به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی بیسته‌مین خولی "بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی فیلم" هه‌ڵبژێردراون له‌میانه‌ی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر نمایش ده‌كرێن بریتین له‌:
"دارزا" له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كرماشانی "ئیره‌د محه‌مه‌دی ره‌زینی"، كورته‌ فیلمی "ته‌ناف" له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "ئازه‌ر مه‌نسووری"، "له‌ حه‌سه‌كه‌ به‌ ئه‌ڤینه‌وه‌" له‌ ده‌رهێنانی "محه‌مه‌د فراهانی"، "عه‌مه‌لیات 747" له‌ ده‌رهێنانی "محه‌مه‌د ئیسماعیلی"، "یه‌كه‌مین رۆژی پاییز" له‌ ده‌رهێنانی "عادڵ ته‌بریزی"، "له‌سه‌ر سه‌ربان" له‌ ده‌رهێنانی "ئه‌میر حوسێن كه‌تب زاده‌"، "خه‌واڵوو" له‌ ده‌رهێنانی "بێهنام عافییه‌ت"، "سێبه‌رێك كه‌ بووه‌ رووناكی" له‌ ده‌رهێنانی "نازه‌نین سوبحان سه‌ربه‌ندی"، "هه‌راس" له‌ ده‌رهێنانی "جه‌لال نه‌عیمی"، "رۆژێكی ئاسایی" له‌ ده‌رهێنانی "سه‌عید سابری"، "نه‌نه‌ هوما" له‌ ده‌رهێنانی "داوود جه‌لیلی"، "ساین ئۆت" له‌ ده‌رهێنانی "زه‌هرا ئاهوویی"، "كۆتایی هه‌فته‌" له‌ ده‌رهێنانی "وه‌حید بێمانی"، "گه‌ڕانه‌وه‌" له‌ ده‌رهێنانی "ئێحسان مه‌لازاده‌"، "به‌ چاوی خوشك" له‌ ده‌رهێنانی "ئه‌فشین ئه‌خلاقی"، "دایه‌ فه‌ریده‌و باوه‌ حوسێن" له‌ ده‌رهێنانی "شیرین قه‌ره‌داغی"، "یه‌كتری" له‌ ده‌رهێنانی "عه‌لی زه‌ڕنگار" و هه‌روه‌ها "ئێستا" له‌ ده‌رهێنانی "سته‌فا گه‌ندومكار".

خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved