له چوارچێوه‌ی چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی ناوه‌ندی 7 ره‌نگه له ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شار، رۆژی 12-4-2017 به سپۆنسه‌ری د.رێزان ئیبراهیم پۆستكارته چاپكراوه‌كانی به‌سه‌ر چه‌ند خوێندنگایه‌كدا دابه‌شكرد. مه‌به‌ست له‌مكاره جارێكی‌تر گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ نووسینی كارتی پیرۆزبایی و دروستكردنی هاوڕێیه‌تی و خۆشه‌ویستی زیاتر له‌نێوان خوێندكارانداو به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی یه‌كتری له بۆنه جیاوازه‌كاندا كه بیرۆكه‌یه‌كه له زۆرێك له وڵاته جیاوازه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت. جێی ئاماژه‌یه، هه‌مان بیرۆكه له‌ناو خوێندنگاكانی شاری سلێمانیش به‌رده‌وام ده‌بێت. خاك – به‌ختیار سه‌عید
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure